هەفتەی پارستنی كەش و هەوا

هەفتەی پارستنی كەش و هەوا


21/9/2019 14:26:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.

لە 20 تاوەكو 27 ی مانگ هەڵمەتێكی جیهانی پاراستنی كەش و هەوا لە سەرتاسەری جیهان بەڕێوە دەچێت، هەر بۆ ئەو مەبەستە  لە رۆژانی (23، 24، 25)ی ئەیلول لە بارەگای نەتەوە یەكگرتوەكان چەندین چالاكی لە شێوازی كۆنفرانس و كۆڕ و سیمینار بەڕێوەدەچێت.

 ئەو چالاكیانە لە ژێر رۆشنایی بەرنامەی پۆست (2015)ی نەتەوە یەكگرتوەكان دەبێت كە بریتیە لە (17)خاڵ، خاڵی (13)تایبەتە بە پاراستنی كەش و هەوا، ئەو چالاكیانەی ئەمساڵ دەكرێت زۆر جیاوازترن لە ساڵانی پێشو، ئەمساڵ هەڵمەتەكە بەرفراوانتر دەبێت، نەك هەر لە ئەروەقەكانی نەتەوە یەكگرتوەكان بەڵكو ناو خوێندنگاكان و  بەردەم رێكخراوە جیهانیەكان و گۆڕەپانەكانیش دەگرێتەوە، ئەوەتا بڕیار وایە ژمارەیەكی ئێجگار زۆر خوێندكار لە برۆكسلی پایتەختی بەلجیكا و  بەردەم بارەگای یەكێتی ئەوروپا و ئاڵمانیا مان بگرن، پەروەردە نێودەوڵەتیش (Education International) كە رێكخراوێكی سەرتاسەری جیهانی مامۆستایانە، ئەو هەڵمەتە حەوت رۆژییەی پەسند كردووە و داوا لە هەموو مامۆستایان و خوێندكاران دەكات بە گەرمو گوڕیەوە بەشداری تێدا بكەن و دژی ئەو پێشێلكاریانە بوەستنەوە كە حكومەت و كۆمپانیا زەبەلاحەكان دژی  كەش و هەوا ئەنجامی دەدەن، لە چەند رۆژی رابردوودا دوو روداوی گەورە رویاندا كە بەراستی بوونە مەترسی زیاتر لەسەر پیس بوونی ئاوو هەوا، هەردووكیشان هەر بەدستی ئەنقەست بوون، یەكەمیان سوتاندنی دارستانەكانی ئەمازۆن بوو كە بە سیەكانی جیهان ناسراون، لەبەر ئەوەی 20% ئۆكسجینی پێویستی مرۆڤایەتی بەرهەم دەهێنن، دووەمیشیان سوتاندنی دارستانەكانی دوورگەكانی جاوە و سۆمترەی ئەندەنوسیا بوو، وێڕای پیس بوونی ژینگە و داپۆشینی بەشێك لە ئاسمانی ئەندەنوسیا و مالیزیا بووە هۆكاری ئەوەی لە مالیزیا (1500) قوتابخانە دابخرێت.

هەروەها لە ئەندەنوسیا (1850) قوتابخانە كە زیاتر لە (3)ملیۆن خوێندكار لە خوێندن بێ بەشبن، راستیەكەی بە هۆی لاساری حكومەت و كۆمپانیاكان مەترسی ئەوە هەیە ئەو كردەوانە بەردەوام بن و مەترسی گەورەتر لەسەر ژیانی مرۆڤایەتی دروست بێت. بۆیە ئەوهەڵمەتە ئەمساڵ بە گەرموگوڕیەوە بەڕێوەدەچێت، دڵنیام هەرێمی كوردستانیش لەو مەترسیە بە دوور نیە، لەبەر ئاڵۆزی زیاتری دەڤەرەكە،  لەبەر ئەوەی وێڕای مەترسی كۆمپانیەكان، حكومەتەكانیش هەڕەشەی راستین لەسەر كەش و هەوا، رۆژانە ئاگر و ئاسن دەبارێنن، خەریكە هێچ بستێك خاك لە هەرێم و لە دەڤەرەكەش نەمێنێت بەر بۆمب و هاوەن نەكەوێت ،ئەوەی بەعس پێی نەكرابێت ئێستا دوژمنەكانمان دەیكەن، بۆیە هەقە لە كوردستانیش ئەو هەڵمەتە بۆ پاراستنی كەش و هەوا بكرێت و بە دەم ئەو بانگەوازە جیهانیەوە بچین و كۆمەڵێك چالاكی ئەنجام بدرێت، لەوانە:


1- پاڵپشتی ئەو رێپێوان مانگرتنانە بكرێت كە بڕیار وایە لەبەر دەم بارەگای نەتەوە یەكگرتوەكان و یەكێتی ئەوروپا و گۆڕەپانە گشتیەكان  لەم هەفتەیە بەڕێوەبچێت.


2- زۆر گرنگە مامۆستا بەڕێزەكان بەشێك لە وانەكانیان تەرخان بكەن بۆ رونكردنەوەی گرنگی پاراستنی كەشوهەوا، چونكە ئەوە بەرپرسیاریەتی هەموو تاكێكە و هەر یەكە و لە شوێنی خۆی دەتوانێ شتێك بكات بە تایبەت مامۆستایان.


3- هەوڵبدرێت لەوبارەیەوە سمینار و كۆڕ ببەسترێت و شارازاییش بگۆڕدرێتەوە لەمەڕ چۆنیەتی بەرگرتن لە خراب بوونی كەشوهەوا.


4- ئەگەر قوتابیان چالاكیان بۆ ئەو مەبەستە رێكخست، نابێت كەس رێیان لێبگرن یان سزا بدرێن ، چونكە ئەوە بابەتێكی ژیاریە، دەبێت هاوكاریشیان لە لایەن مامۆستایانەوە لێبكرێت.


5- دەبێت حكومەتی هەرێمیش رۆڵی خۆی بگێڕێت و وابكات هەردوو وەزارەتی پەرەروەردە و خوێندنی باڵا وانەی تایبەت، بە پاراستنی  كەش و هەوا بخەنە ناو بەرنامەكانی خوێندنەوە هەروەها رۆشنبیریش بۆ ئەو بوارە گرنگە پەیرە و بكەن.


6- وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینیش دەبێت بەشێك لە وتاری گشتی و وتارە ئایینیەكان بۆ ئەو بابەتە تەرخان بكەن.


  بۆ ئەو مەبەستە داواكارم لە هەموو مامۆستایان و رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی خوێندكارن و قوتابیان، ئەم هەفتەیە بكەنە هەفتەی هەڵمەتی پاراستنی كەش و هەوا، بە دڵنیاییەوە هەر كەسێك لەو بارەیەوە رۆڵی هەبێت، بەركەوتی چاكەی خۆی بۆ بەرجەستەكردنی ژیانێكی باشتر و ئاییندەیەكی ئاسودەتر دەبێت.


PUKmedia  عەبدولواحید محەمەد

وێنە هەواڵ
  • image04
  • خؤثيشاندان لةلوبنان

  • image04
  • محه‌مه‌دی 13 ساڵان یه‌كێك له‌ بریندارانی چه‌كی قه‌ده‌غه‌كراو له‌ رۆژئاوا

  • image04
  • حەلەبی سوریا.. وێنەی فرانس پرێس

  • image04
  • شه‌هید فاتیح.. یه‌كه‌م شه‌هیدی شۆڕشی نوێ

  • image04
  • له‌ سلێمانیه‌وه‌ پشتگیری رۆژئاوا ده‌كرێت

  • image04
  • كورد له‌ رۆژئاوا ئاواره‌ ده‌بێته‌وه‌

  • image04
  • پەیكەر بۆ د.جەمال ئەحمەد ناسراو بە (باوكی منداڵان) دروستدەكرێت

  • image04
  • لەساڵیادی كۆچی دوایی مام جەلال دا، مەلا بەختیار سەردانی خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئەحمدی کرد


                                           

دانیمارك.. پرسه‌ بۆ شه‌هید هفرین و هاوڕێكانی دانرا


به‌ئاماده‌بوونی جه‌ماوه‌رێكی زۆر له‌كوردانی ده‌ڤه‌ره‌كه‌و نوێنه‌رانی پارت و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی كوردستانی و دانیمارك، پرس...


  پۆلیسی ئەڵمانیا مەترسی لەپێكدادانی تورك و كورد هەیە
  كوردانی ئوسترالیا پشتیوانی ڕۆژئاوا ده‌كه‌ن
                                           

عومەر شێخ موس: سەركردایەتیی كورد لەسیاسەت تێ نەگەیشتووە


عومەر شێخ موس، سیاسەتمەداری كورد، كە خەڵكی رۆژئاوای كوردستانە جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، ئەو پشتتێكردنەی ئەمەریكا لە رۆژئاوای كوردستان ئەگەر هەیە لە دژی هەرێمی كوردستانیش دووبارە ببێتەوە و دەشڵێت: ب...


  حاجی مەسیفی: بۆ دانانی پارێزگاری كەركوك چیتر سەبرمان نەماوە
  موكه‌ڕه‌م تاڵه‌بانی: به‌ بارزانیم وت ڕیفراندۆم سودی بۆ كوردستان نابێت
                                           

%40ی رێگەكانی هەرێم بۆ شۆفێری گونجاونین

رێگەكانی هاتووچۆ زۆربەیان بێكەڵك و پڕتاسە و چاڵن، حكومەتیش لە توانایدا نەبووە چاكیان بكاتەوە بە بیانووی قەیرانی دارایی، هۆكارێكی رووداوەكانی هاتووچۆش خراپیی ئەو رێگەیان...


  ئاڵتونی زۆر بەختی كچانی دهۆك دەسوتێنێت
  ئه‌و 7 ڕۆژه‌ی عیراقی هه‌ژاند !


کاریکاتێر