گه‌رمیان.. ده‌رگای خوێندن به‌ڕووی 80 هه‌زار خوێندكار ده‌كرێته‌وه‌

گه‌رمیان.. ده‌رگای خوێندن به‌ڕووی 80 هه‌زار خوێندكار ده‌كرێته‌وه‌


21/9/2019 12:00:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.

ئه‌مڕۆ 21ی ئه‌یلولی 2019 به‌ئاماده‌بوونی سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی گه‌رمیان و به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی كه‌لار و سه‌رپه‌رشتیارانی په‌روه‌رده‌یی نوێنه‌رانی یه‌كێتی مامۆستایان  لقی گه‌رمیان،  زه‌نگی ساڵی نوێی خوێندن(٢٠١٩-٢٠٢٠) لێدرا ،مه‌راسیمی ده‌ستپێكی ئه‌مساڵی خوێندن له‌قوتابخانه‌ی  (سه‌فین) ی بنه‌ڕه‌تی له‌شاری كه‌لار به‌ڕێوه‌چوو .

له‌ وته‌یه‌كدا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان پیرۆزبایی ساڵی نوێی خوێندنی له‌خوێندكاران و مامۆستایان كرد داوای لێكردن به‌وپه‌ڕی توانایانه‌وه‌ ھه‌وڵه‌كانیان بخه‌نه‌گه‌ڕ له‌پێناو پێشكه‌وتنی نیشتیمانه‌كه‌ماندا ، سه‌ڵاح كوێخا ستایشی مامۆستایانی كرد كه‌توانیویانه‌ له‌ماوه‌ی قه‌یرانی دارایی و خراپی دۆخی ئابوری ھه‌رێمه‌كه‌ماندا درێژه‌ به‌خزمه‌تی په‌روه‌رده‌یی خۆیان بده‌ن و ویژدانیان ڕێگه‌ی نه‌داون ده‌رگای قوتابخانه‌كان به‌ڕوی قوتابی و خوێندكاراندا دابخه‌ن .

ئومێدیشی خواست حكومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان بتوانێت له‌كاتی خۆیدا شایسته‌داراییه‌كانی مامۆستایان و سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران دابین بكات.

له‌ وته‌یه‌كیدا عه‌دنان حسێن مه‌حمود به‌رِێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی گه‌رمیان به‌وه‌كاله‌ت ڕایگه‌یاند، بۆ ئه‌مساڵ سه‌رجه‌م پێداویستییه‌كانی خوێندن دابینكراون و ھه‌وڵه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ی خسته‌ڕوو  بۆدابینكردنی ئه‌و پێداویستییانه‌،

عه‌داله‌ت له‌تیف عوبێد به‌رِێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی كه‌لار به‌ڕێوه‌به‌ريش وێڕای پیرۆزبایی داوای له‌دایك و باوكی خوێندكاران و خوێندكاران كرد به‌گرنگییه‌وه‌ بڕواننه‌ داھاتووی منداڵه‌كانیان و به‌باشی ھانیان بده‌ن بۆئه‌وه‌ی نه‌وه‌یه‌كی ته‌ندروست و ھۆشیار بۆ ئایینده‌ی ووڵاته‌كه‌مان پێبگات

له‌سنوری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی گه‌رمیاندا 370 ناوه‌ندنی خوێندن و به‌باخچه‌ی ساوایان ده‌رگایان به‌ڕووی نزیكه‌ی 80 ھه‌زار خوێندكاردا كردوه‌ته‌وه‌و 8500 مامۆستا خزمه‌تی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌ ده‌كه‌ن.

فۆتۆ/ كاوه‌ جاسم


PUKmedia  ڕاپۆرتی/ خۆشناو محه‌مه‌د

وێنە هەواڵ
  • image04
  • حەلەبی سوریا.. وێنەی فرانس پرێس

  • image04
  • شه‌هید فاتیح.. یه‌كه‌م شه‌هیدی شۆڕشی نوێ

  • image04
  • له‌ سلێمانیه‌وه‌ پشتگیری رۆژئاوا ده‌كرێت

  • image04
  • كورد له‌ رۆژئاوا ئاواره‌ ده‌بێته‌وه‌

  • image04
  • پەیكەر بۆ د.جەمال ئەحمەد ناسراو بە (باوكی منداڵان) دروستدەكرێت

  • image04
  • لەساڵیادی كۆچی دوایی مام جەلال دا، مەلا بەختیار سەردانی خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئەحمدی کرد

  • image04
  • دوونامه‌ی ده‌ستنوسی سه‌رۆك مام جه‌لال بۆ فه‌رمانده‌ی نه‌مر قادر خه‌بات

  • image04
  • د.عیزەدین مستەفا رەسوڵ كۆچی دوایی


                                           

هونەرمەندێكی شانۆكار كۆچی دوایی كرد


ئێوارەی دوێنێ 18ی تشرینی یەكەمی 2019 هونەرمەند و نووسەر و شانۆكاری دێرینی سلێمانی حەمە سدیقی محامی لەیەكێك لەنەخۆشخانەكانی نزیك فرانكفۆرتی ئەڵمانیا دڵی لەلێدان كەوت وما...


  ئه‌ڵمانیا.. كه‌ژاڵ ئه‌حمه‌د كۆڕێك سازده‌كات
  به‌وێنه‌.. كوردانی دانیمارك پشتگیری له‌رۆژئاوا ده‌كه‌ن
                                           

عومەر شێخ موس: سەركردایەتیی كورد لەسیاسەت تێ نەگەیشتووە


عومەر شێخ موس، سیاسەتمەداری كورد، كە خەڵكی رۆژئاوای كوردستانە جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، ئەو پشتتێكردنەی ئەمەریكا لە رۆژئاوای كوردستان ئەگەر هەیە لە دژی هەرێمی كوردستانیش دووبارە ببێتەوە و دەشڵێت: ب...


  حاجی مەسیفی: بۆ دانانی پارێزگاری كەركوك چیتر سەبرمان نەماوە
  موكه‌ڕه‌م تاڵه‌بانی: به‌ بارزانیم وت ڕیفراندۆم سودی بۆ كوردستان نابێت
                                           

%40ی رێگەكانی هەرێم بۆ شۆفێری گونجاونین

رێگەكانی هاتووچۆ زۆربەیان بێكەڵك و پڕتاسە و چاڵن، حكومەتیش لە توانایدا نەبووە چاكیان بكاتەوە بە بیانووی قەیرانی دارایی، هۆكارێكی رووداوەكانی هاتووچۆش خراپیی ئەو رێگەیان...


  ئاڵتونی زۆر بەختی كچانی دهۆك دەسوتێنێت
  ئه‌و 7 ڕۆژه‌ی عیراقی هه‌ژاند !


کاریکاتێر