riklam

شه‌ڕ له‌نێوان سوپای سوریا و داعش ڕوویدا

جیهان 10:35 AM - 2019-09-21
.

.

له‌ ریفی پارێزگای ره‌ققه‌، پاشماوه‌ی تیرۆریستانی داعش، په‌لاماری سوپای سوریا ده‌ده‌ن و شه‌ڕ و پێكدادان ڕووده‌دات.

ڕوانگه‌ی سوریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ڕایگه‌یاندوه‌، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ شه‌ڕ به‌ چه‌كی قورس و سوك، له‌ نێوان ژماره‌یه‌ك چه‌كداری پاشماوه‌كانی داعش و سوپای سوریا، له‌ گوندی (ڕه‌ساف) له‌ دووری 30 كیلۆمه‌تر له‌ باشوری خۆرئاوای ریفی ره‌ققه‌ روویداوه‌ و كوژراو و برینداریش له‌ هه‌ردوولا هه‌یه‌.

ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردوه‌، ئه‌و ناوچانه‌ له‌ ژێر ركێفی سوپای سوریایه‌، به‌ڵام پاشماوه‌ و شانه‌ نوستووه‌كانی داعش تێیدا چالاكن، به‌تایبه‌تی له‌ناوچه‌ بیابانه‌كانی باشوری ره‌ققه‌ و به‌شێكیشیان كۆنتڕۆڵكردووه‌، باسی له‌وه‌شكردووه‌، داعش له‌و شه‌ڕه‌، چه‌كی دژه‌ تانك و ئۆتۆمبێلی سه‌ربازیی به‌كارهێناوه‌.


PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket