پرۆژه‌یه‌ك تایبه‌ت به‌پێشوازی له‌ قوتابیانی یه‌كه‌می بنه‌ڕه‌تی

پرۆژه‌یه‌ك تایبه‌ت به‌پێشوازی له‌ قوتابیانی یه‌كه‌می بنه‌ڕه‌تی


21/9/2019 09:54:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.

                                                                           
چۆن پێشوازی له‌ قوتابیه‌ نوێیه‌كان ده‌كه‌ین؟
دیاره‌ سه‌ره‌تای خوێندن له‌ پۆلی یه‌كه‌م دا زۆر جیاوازه‌ له‌ پۆله‌كانی تر، بۆیه‌ ئه‌م سه‌ره‌تایه‌ به‌ قۆناغێكی زۆر ناسك و گرنگ داده‌نرێت ـ پێویسته‌ هاوكارییه‌كی توندو تۆڵ هه‌بێت له‌ نێوان ئیداره‌ی قوتابخانه‌ و كه‌س و كاری قوتابیان،له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گواستنه‌وه‌ی منداڵ له‌ ماڵه‌وه‌ بۆ قوتابخانه‌ گۆڕانكارییه‌كی ئێجگار گرانه‌ به‌نسبه‌ت منداڵه‌وه‌،چونكه‌ له‌ ماڵه‌وه‌ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێكی دیاریكراودا ده‌ژی كه‌ ژماره‌یان له‌ په‌نجه‌كانی ده‌ست تێپه‌رناكات،به‌ڵم له‌ قوتابخانه‌دا له‌ پۆله‌كه‌ییدا كۆمه‌ڵێكی زیاتر منداڵ ده‌بینێت،كه‌ هه‌ندێكیان هه‌ر نه‌ناسیوه‌،یان به‌راورد بكه‌ین به‌ ژماره‌ی هاورێكانی له‌ كۆڵن بۆ ژماره‌ی قوتابیانی له‌ قوتابخانه‌.
ئه‌م گۆرانكارییه‌ و ده‌یان گۆرانكاری تر هه‌ر له‌ ئیداره‌ و، مامۆستا و، كارگوزار و، نوسه‌رو ،بیناو، پۆله‌و هه‌ر هه‌موویان منداڵ سه‌رسورده‌هێنن،چونكه‌ ئه‌مانه‌ هیچی له‌ خێزاندانین،كه‌واته‌ گۆرانكاری له‌ ماڵێكه‌وه‌ بۆ قوتابخانه‌ پێویستی به‌هاوكاری یارمه‌تی هه‌یه‌ له‌ نێوان خێزان و قوتابخانه‌دا زۆر له‌ په‌روه‌رده‌ناسه‌كان ئه‌م گۆرانكارییه‌یان به‌قۆناغی((شیر بڕینه‌وه‌ی دووه‌م)) ناوبردووه‌،دیاره‌كاتێك منداڵ له‌ شیر ده‌بڕێته‌وه‌،دایك تووشی گه‌لێك گیروگرفت ده‌بێت تا ده‌گاته‌ ئه‌نجام،بۆ ئه‌وه‌ی منداڵ ژینگه‌ی ماڵه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ژینگه‌ی قوتابخانه‌ ببه‌ستێت به‌یه‌كه‌وه‌ قوتابیان تووشی ترس و دڵه‌ڕاوكێ نه‌بن به‌رامبه‌ر به‌ قوتابخانه‌ پێویسته‌ مامۆستایانی پۆلی یه‌كه‌م و ئیداره‌ی قوتابخانه‌ به‌گشتی دایكان و باوكان به‌ تایبه‌تی ڕه‌چاوی(قۆناغی ئاماده‌كردنی گشتی ـ مرحله‌ الستعداد العام)بكه‌ن.
ئه‌م قۆناغه‌ تایبه‌ته‌ به‌ پۆلی یه‌كه‌می بنه‌ره‌تی كاته‌كه‌ی له‌یه‌كه‌م رۆژی ده‌ست پێكردنی ده‌وامه‌وه‌ ده‌ست پێده‌كات بۆ ماوه‌ی مانگێك ئه‌ویش هه‌نگاوه‌كانی كاركردن بۆ ئه‌نجام دانی ئه‌م قۆناغه‌ به‌م شێوه‌یه‌:ـ
1/دوای ناونووسین كردنی پۆلی یه‌كه‌م له‌پشووی هاویندا،ئیداره‌ باوكان و دایكانی قوتابیان ئاگادار ئه‌كات له‌ رۆژی ده‌ست پێكردنی ده‌وام،بۆ نمونه‌ ده‌وامی سه‌رجه‌م قوتابخانه‌كان له‌ 21/9 ده‌ست پێ ده‌كات به‌ڵم پۆلی یه‌كه‌م له‌ 1/10  دێن بۆ قوتابخانه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌كه‌س و كاری.
2/ئیداره‌ی قوتابخانه‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت ده‌كات له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م مامۆستایان كه‌ خۆیان ئاماده‌ بكه‌ن بۆ پێشوازی كردن له‌ قوتابیانی پۆلی یه‌كه‌م به‌ گشتی مامۆستای پۆلی یه‌كه‌م دووه‌م به‌ تایبه‌تی.
3/ده‌عوه‌ت نامه‌ ده‌نێردرێت بۆ سه‌رجه‌م دایكان و باوكانی پۆلی یه‌كه‌م كه‌ پێویسته‌ یه‌كێكیان له‌گه‌ڵ منداڵه‌كه‌ بێن بۆ قوتابخانه‌ له‌ رۆژی دیاریكراودا.
4/ئاهه‌نگێك ساز ده‌كرێت به‌م شێوه‌یه‌:
* كورسی و مێز داده‌نرێ بۆ میوانه‌كان له‌ باخچه‌ یان گۆڕه‌پانی قوتابخانه‌.
* قوتابیانی پۆلی دووه‌م پێشوازی ده‌كه‌ن له‌ قوتابیه‌ نوێیه‌كان (پۆلی یه‌كه‌م) كه‌ له‌گه‌ڵ كه‌س و كاریاندا دێن بۆ قوتابخانه‌(په‌روه‌رده‌ ناسه‌كان پێیان چاكه‌ قوتابیانی پۆلی دووه‌م پێشوازییه‌كه‌ بكه‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هاوته‌مه‌نی خۆیانن) واباشه‌ ئیداره‌ له‌ پێشوازییه‌كه‌دا هه‌ر مندالێكی پۆلی دووه‌م یه‌ك چڵ گوڵی بداتێ ئه‌وانیش له‌ كاتی پێشوازییه‌كه‌ بیده‌نه‌ پۆلی یه‌كه‌م كه‌ یه‌كه‌م جاره‌ دێنه‌ قوتابخانه‌.
* شیرینی له‌ ڵیه‌ن ئیداره‌ی قوتابخانه‌وه‌ دابه‌ش ده‌كرێت به‌سه‌ر قوتابیه‌كاندا له‌گه‌ڵ كه‌س و كاریان ودابینكردنی دیاری تایبه‌ت بۆهه‌ریه‌كه‌له‌قوتابیانی پۆلی یه‌كه‌م .
* ده‌عوه‌ت نامه‌ ده‌نێردرێت بۆ چه‌ند مامۆستا و سه‌رپه‌رشتیارو كه‌سایه‌تی په‌روه‌رده‌یی و لیژنه‌ی ئه‌نجومه‌نی دایكان و باوكانی ساڵی پێشوو بۆ تێروانین و بیرو بۆچونی خۆیان له‌سه‌ر ئه‌م كاره‌ په‌روه‌رده‌ییه‌.
5/ چه‌ند ووتارو پێشنیارێك ده‌خوێندرێته‌وه‌ له‌ لایه‌ن: ـ
*سه‌رپه‌شتیاری تایبه‌تی وانه‌ی كوردی
* به‌رێوه‌به‌ری قوتابخانه‌ .
*مامۆستای پۆلی یه‌كه‌م
* ئه‌نجومه‌نی باوكان و دایكان و مامۆستایان .
6/ له‌ كۆتاییدا ئاهه‌نگێكی خنجیڵنه‌ له‌ ڵیه‌ن قوتابیانی قوتابخانه‌ بگێردرێ له‌گه‌ڵ چه‌ند چاڵكیه‌كی وه‌رزشی و هونه‌ری و شانۆیی ئابه‌م شێوه‌یه‌ مه‌راسیمی پێشوازیكردنه‌كه‌ كۆتایی دێت .
ئالێره‌وه‌ منداڵن قوتابخانه‌یان ڵخۆش ده‌بێت ئیتر وا ئه‌زانن كه‌ قوتابخانه‌ خۆشترین شوێنه‌،له‌ رۆژی دووه‌می قوتابخانه‌دا هه‌تا كۆتایی قۆناغی ئاماده‌كردنی گشتی مامۆستای پۆلی یه‌كه‌م به‌ قوتابیه‌كانی ئاشنا ده‌بێت و یه‌كه‌یه‌كه‌یان ئه‌ناسێت و،قوتابیه‌كانیش مامۆستایان به‌باشی ئه‌ناسن و،رۆژ له‌ دوای رۆژ مامۆستا قوتابیه‌كان شاره‌زا ئه‌كات به‌ قوتابخانه‌ به‌ هه‌موو شێوه‌كانیه‌وه‌ له‌ پێشدا شاره‌زایان ده‌كات به‌ته‌والێت و شوێنی ئاو خواردنه‌وه‌ ئینجا گۆره‌پان و باخچه‌ی قوتابخانه‌ ئه‌مه‌ش چه‌ند رۆژێك ده‌خایه‌نێت،له‌ دواییدا ئه‌یانباته‌ پۆلی خوێندنه‌وه‌ ئه‌ڵێ ئه‌مه‌پۆلی خۆتانه‌،دوای ده‌یانباته‌ ژووری به‌رێوه‌به‌رو مامۆستایان و یه‌كه‌یه‌كه‌یان ده‌ناسێنێ به‌به‌رێوه‌به‌رو مامۆستایان،له‌ دوای چوونه‌ پۆله‌وه‌ ورده‌ ورده‌ قوتابیه‌كان ئاشنا ده‌كات به‌ وێنه‌كانی ناو په‌رتووكه‌كه‌ بۆ نمونه‌ له‌ كتێبی وانه‌ی ئه‌لفبێ داچه‌ند ڵپه‌ڕه‌یه‌كی سه‌ره‌تای  هه‌مووی وێنه‌ی جۆراوجۆره‌ هه‌ر رۆژه‌ی چه‌ند وێنه‌یه‌كیان پێده‌ڵێنه‌وه‌ به‌باسكردنه‌وه‌ ، له‌ ئه‌نجامی ئه‌م وێنه‌نانه‌دا مامۆستا شاره‌زایه‌كی چاك كۆ ده‌كاته‌وه‌ له‌سه‌ر قوتابیه‌كان له‌ هه‌موو رووه‌كانه‌وه‌ بۆ نمونه‌ له‌ بواری ته‌ندروستی دا: ـ
* ئه‌زانی كێ؟چاوی كزه‌ و باش نابینێ ئه‌یهێنێته‌ پێشه‌وه‌ .
*ئه‌گه‌ر نه‌خۆش ده‌روونی هه‌بێت له‌م قۆناغه‌دا ده‌رده‌كه‌ێت .
* ئه‌گه‌ر گوێ گران (كه‌ڕ) بێت له‌م قۆناغه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت.
* ئه‌گه‌ر زمانی (نطق) نا ته‌واو بێت له‌م قۆناغه‌دا به‌هۆی وێنه‌كان و پرسیارو وه‌ڵمه‌وه‌ ده‌رده‌كه‌وێت زۆر حاڵه‌تی تریش....هتد.
دوای ئه‌وه‌ی قۆناغه‌كه‌ ته‌واو بوو مامۆستا شاره‌زای قوتابیه‌كان ده‌بێت به‌باشی له‌م قۆناغه‌دا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك وانه‌ ناخوێندرێت واته‌ (خوێندنه‌وه‌ نوسین ناكات) بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ترسانه‌ی كه‌ له‌ڵی منداڵ هه‌یه‌ بڕه‌وێته‌وه‌ و، قوتابخانه‌و ، مامۆستای خۆش بوێت ، په‌روه‌رده‌ ناسه‌كان زۆر تاكید ده‌كه‌نه‌وه‌ له‌سه‌ر منداڵ ئه‌ڵێن((منداڵ ئه‌گه‌ر یه‌كێكی خۆش نه‌وێت زۆر مه‌حاڵه‌ هیچی لێوه‌ فێر بێت ئه‌گه‌ر باوكیشی بێت)).بۆیه‌ زۆر جار ووتراوه‌ سه‌ركه‌وتوترین مامۆستا ئه‌و مامۆستایه‌ كه‌ خۆی بكاته‌ هاورێ منداڵه‌كان،دوای ئه‌وه‌ی كه‌ منداڵ شاره‌زا بوو له‌ زۆربه‌ی شوێنه‌كان و هه‌ستی كرد كه‌ مامۆستا هاورێیه‌تی و، خۆشی ئه‌وێت و،هاورێكانی له‌ پۆله‌كه‌یدا خۆشی ئه‌وێن،قوتابخانه‌وه‌ك ماڵی خۆیان وایه‌ ئه‌وسا دوور ده‌كه‌وێته‌وه‌ له‌ دیارده‌ دزێوه‌كان منداڵی سه‌ره‌تا وه‌ك رق وكینه‌ به‌رامبه‌ر جه‌وی قوتابخانه‌ یان وازهێنان و، نه‌چوون بۆ قوتابخانه‌ و ته‌رك كردنی...هتد .
ئیتر لێره‌وه‌ قۆناغێكی نوێ ده‌ست پێ ده‌كات ئه‌ویش (قۆناغی ئاماده‌كردنی تایبه‌تی  ـ مرحله‌ الستعداد الخاص)له‌م قۆناغه‌دا قوتابیان ئاشنا ده‌كرێت به‌ خوێندنه‌وه‌ و نووسین پیته‌كان له‌گه‌ڵ ژماره‌كان.

عومه‌ر محه‌مه‌د ئه‌مین  
یاریده‌ده‌ری به‌ريوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی

PUKmedia تایبه‌ت

وێنە هەواڵ
  • image04
  • حەلەبی سوریا.. وێنەی فرانس پرێس

  • image04
  • شه‌هید فاتیح.. یه‌كه‌م شه‌هیدی شۆڕشی نوێ

  • image04
  • له‌ سلێمانیه‌وه‌ پشتگیری رۆژئاوا ده‌كرێت

  • image04
  • كورد له‌ رۆژئاوا ئاواره‌ ده‌بێته‌وه‌

  • image04
  • پەیكەر بۆ د.جەمال ئەحمەد ناسراو بە (باوكی منداڵان) دروستدەكرێت

  • image04
  • لەساڵیادی كۆچی دوایی مام جەلال دا، مەلا بەختیار سەردانی خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئەحمدی کرد

  • image04
  • دوونامه‌ی ده‌ستنوسی سه‌رۆك مام جه‌لال بۆ فه‌رمانده‌ی نه‌مر قادر خه‌بات

  • image04
  • د.عیزەدین مستەفا رەسوڵ كۆچی دوایی


                                           

هونەرمەندێكی شانۆكار كۆچی دوایی كرد


ئێوارەی دوێنێ 18ی تشرینی یەكەمی 2019 هونەرمەند و نووسەر و شانۆكاری دێرینی سلێمانی حەمە سدیقی محامی لەیەكێك لەنەخۆشخانەكانی نزیك فرانكفۆرتی ئەڵمانیا دڵی لەلێدان كەوت وما...


  ئه‌ڵمانیا.. كه‌ژاڵ ئه‌حمه‌د كۆڕێك سازده‌كات
  به‌وێنه‌.. كوردانی دانیمارك پشتگیری له‌رۆژئاوا ده‌كه‌ن
                                           

عومەر شێخ موس: سەركردایەتیی كورد لەسیاسەت تێ نەگەیشتووە


عومەر شێخ موس، سیاسەتمەداری كورد، كە خەڵكی رۆژئاوای كوردستانە جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، ئەو پشتتێكردنەی ئەمەریكا لە رۆژئاوای كوردستان ئەگەر هەیە لە دژی هەرێمی كوردستانیش دووبارە ببێتەوە و دەشڵێت: ب...


  حاجی مەسیفی: بۆ دانانی پارێزگاری كەركوك چیتر سەبرمان نەماوە
  موكه‌ڕه‌م تاڵه‌بانی: به‌ بارزانیم وت ڕیفراندۆم سودی بۆ كوردستان نابێت
                                           

%40ی رێگەكانی هەرێم بۆ شۆفێری گونجاونین

رێگەكانی هاتووچۆ زۆربەیان بێكەڵك و پڕتاسە و چاڵن، حكومەتیش لە توانایدا نەبووە چاكیان بكاتەوە بە بیانووی قەیرانی دارایی، هۆكارێكی رووداوەكانی هاتووچۆش خراپیی ئەو رێگەیان...


  ئاڵتونی زۆر بەختی كچانی دهۆك دەسوتێنێت
  ئه‌و 7 ڕۆژه‌ی عیراقی هه‌ژاند !


کاریکاتێر