riklam

كۆبونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی كۆتایيهات

ی.ن.ک‌‌ 08:20 PM - 2019-09-20
.

.

كۆبونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان كه‌له‌شاری سلێمانی ئه‌نجامدرا، كۆتایی هات، له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌تیف شێخ عومه‌ر وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی ئاشكراكرد.

له‌تیف شێخ عومه‌ر وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان رایگه‌یاند:" سه‌باره‌ت به‌ وه‌زعی كوردستان قسه‌وباسی جدی كرا، تاكید كرایه‌وه‌  كه‌ ده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێم پێویسته‌ به‌وریایه‌وه‌ به‌رپرسیاریه‌تی خۆیان له‌پاراستنی ئه‌من و ئاسایش جێبه‌جێ بكه‌ن، موتابعه‌ی ئه‌وه‌ كرا كه‌ كه‌موكوڕیه‌ك هه‌بووه‌، ده‌زگاكان به‌وپه‌ڕی به‌رپرسیاریه‌تیه‌وه‌ ئه‌كتیڤیان كردوه‌و  هه‌روه‌ها له‌داهاتووشدا رێنماییان پێبدرێت". 

 

له‌باره‌ی وه‌رگرتنی پشكی یه‌كێتیی له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌پێی ئه‌و رێكه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵ پارتیدا هه‌یبووه‌،وتی:" ئه‌وه‌ باسكرا كه‌ جێبه‌جێكردنی ناوه‌ڕۆكی رێكه‌وتنی سیاسی و ئه‌و رێكه‌وتنه‌ی په‌یوه‌یسته‌ به‌كابینه‌ی نوێی حكومه‌ته‌وه‌ زه‌مانه‌تی درێژه‌ پێدانی رێكه‌وتنه‌كانمانه‌،  له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا جه‌ختمان له‌وه‌ كرده‌وه‌ پابه‌ندی رێكه‌وتنی خۆمان ده‌بین له‌گه‌ڵ پارتی، هه‌رچیه‌ك له‌ ناوه‌ڕۆكه‌كه‌یدا هه‌یه‌ جێبه‌جێ بكرێت".

 

له‌باره‌ی پرسی كه‌ركوكه‌وه‌ رونیكرده‌وه‌:" رێكه‌وتنێكمان هه‌یه‌ له‌باره‌ی كه‌ركوك، لیژنه‌یه‌كشمان هه‌یه‌ له‌وباره‌یه‌وه‌، كه‌ موتابعه‌ی ئه‌وه‌ بكات و چی پێویسته‌ بكرێت".

 

له‌تیف شێخ عومه‌ر له‌باره‌ی پرسی رێكه‌وتنی بودجه‌ له‌گه‌ڵ عیراق ووتی:" ئێمه‌ رێكه‌وتنێكمان هه‌یه‌ له‌سه‌ر كابینه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ ئه‌و حزبانه‌ی كه‌له‌و حكومه‌تدا به‌شدارن، ئه‌و پرسه‌ چاره‌نووسازانه‌ به‌نیسبه‌ت خه‌ڵكی كوردستانه‌وه‌،  له‌چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی ، وه‌فدێك هه‌یه‌ ئه‌و پرسه‌ی گرتووه‌ته‌ ده‌ست و هه‌ڵوێستی ئێمه‌ له‌و باره‌یه‌وه‌ هه‌ رله‌سه‌ره‌تاوه‌ روونه‌".

 

PUKmedia  تایبه‌ت

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket