riklam

کامکاران بەشداری کەرنەڤاڵی ئاشتی دەکەن لە کوردستان

ئەدەب وهونەر 12:05 PM - 2019-09-20
.

.

بەمەبەستی بەشداریکردن لە کەرنەڤاڵی ئاشتی لە شارەکانی سلێمانی و هەولێر چەند ئەندامێکی گروپی کامکاران سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن.

رێکخراوی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ ئاشتی بەردەوام کەکاردەکات بۆ بنیادنانی ئاشتی ساڵانە لەرۆژی جیهانی ئاشتیدا کەرنەڤاڵی نێودەوڵەتی ئاشتی سازدەکەن لە ٢١-٩ کە بەرۆژی ئاشتی جیهانی دەستنیشانکراوە، و لەمساڵدا لە شاری سلیمانی رۆژی ٢١-٩ سەعات ٥ی ئێوارە لە شانۆی رۆمانی لە هەواری شار ئەنجام دەدرێت.

لەم ساڵدا گروپی کامکاران گۆرانی بۆ ئاشتی دەڵێن و هاوکات گۆرانی بێژی دەنگ خۆش لەمیا جەمال لە تونسەوە! بەشداربووی بەرنامەی تەلەفیزیۆنیی ستار ئەکادیمی ٨ (٢٠١١) و زە ڤۆیس ١ (٢٠١٢)، گۆرانی بۆ ئاشتی دەڵێت!

لەمیا بەزمانە جیا جیاکانی وەکو لوبنانی، میسری، عیراقی، ئیتاڵی، کوردی و کلاسیکی فەرەنسی گۆرانی دەڵێت.

کەرنەڤاڵەکە رۆژی ٢٤ی ٩ لە شاری هەولێر لە هۆڵی سەعد عەبدوڵا بەڕێوەدەچێت.

PUKmedia تایبەت

-.jpg

71030090_1398069727035054_4074239662414102528_n.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket