ئــه‌مــڕۆ لــه مـێژوودا
جیهان 09:17 AM - 2019-09-20.
رووداوه‌كان:
612 پ.ز: گه‌ڕانه‌وه‌ی پادشا (كیاكسار) بۆ میدیا.
1187: سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی ده‌ستیكرد به ئابڵوقه‌ی قودس.
1519: گه‌شتنی دۆزه‌ره‌وه فرناندو ماجه‌لان بۆ شاری شلوقه له‌گه‌ڵ 270 له پیاوه‌كانی له گه‌شته‌كه‌یدا به ده‌وری جیهاندا.
1637: مۆركردنی په‌یماننامه له نێوان سوڵتانی مه‌غریب محمد شێخ سه‌غیر و چارلزی یه‌كه‌م مه‌لیكی ئینگلته‌ره.
1792: ده‌ستپێكی دادگایی مه‌لیكی فه‌ره‌نسه لویسی شانزه‌هه‌م به تۆمه‌تی ناپاكی گه‌وره.
1792: روودانی شه‌ڕی فالمی له نێوان هێزه‌كانی فه‌ره‌نسه و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانانی ئه‌وروپی له ساتی شۆڕشی فه‌ره‌نسه.
1870: هێزه‌كانی ئیتالیا رۆشتنه ناو رۆما.
1923: بڵاوبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌م ژماره‌ی رۆژنامه‌ی (ئومێدی ئیستیقلال) له شاری سلێمانی.
1932: مه‌هاتما گاندی ده‌ستیكرد به مانگرتن له به‌ندیخانه‌ی (بوما) و ئه‌وه‌ش بۆ ناڕه‌زایی سه‌باره‌ت به یاسای هه‌ڵبژاردن كه حكومه‌تی به‌ریتانی داینابوو رێگه‌ی نه‌ده‌دا به چینی هه‌ژاران به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه‌ن.
1946: كردنه‌وه‌ی یه‌كه‌م خولی ڤیستیڤاڵی سینه‌مایی كه به‌هۆی جه‌نگی دووه‌می جیهانیه‌وه دواخرا كه كردنه‌وه‌كه‌ی به‌رنامه بۆ داڕێژراو بوو له 1ی سێبته‌مبه‌ر و 20ی سێبته‌مبه‌ری ساڵی 1939ز.
1959: له‌سێداره‌دانی محه‌مه‌د سه‌عید قه‌زاز سه‌ره‌ك وه‌زیرانی پێشووی عێراق له به‌غداد.
1979: لابردنی حوكمی ئیمبراتۆریه‌تی ئه‌فریقیای ناوه‌ڕاست و گه‌ڕانه‌وه‌ی ناوی كۆماری ئه‌فریقیای ناوه‌ڕاست.
1984: خۆكوژێك ئۆتۆمبیلێكی بۆمبڕێژكراوی لێخوڕآ و و هێرشی كرده سه‌ر باڵیۆزی ئه‌مریكا له به‌یروت كه بووه هۆی كوژرانی 12 كه‌س.
1991: فه‌ره‌نسیه‌كان ره‌زامه‌ندیان نواند بۆ راپرسی له‌سه‌ر په‌یماننامه‌ی ماستریخت كه رێگه‌خۆشكه‌ر بوو بۆ یه‌كیه‌تی ئه‌وروپی.
1992: شه‌هیدكردنی رۆژنامه‌نوس و رووناكبیری كورد (مو‌سا عه‌نته‌ر) له دیاربه‌كر له لایه‌ن میتی توركیه‌وه.
1993: كۆمه‌ڵه‌ی چه‌په كوردستانیه‌كان په‌یوه‌ندییان به (ی.ن.ك) وه كرد كه كۆمه‌ڵێك كادیر و ئه‌ندامانی حشع بوون .
1994: دۆزینه‌وه‌ی په‌رستگایه‌كی سه‌رده‌شتی له گوندی (بێتاسێ) له لایه‌ن مامۆستا عه‌بدولره‌قیب یوسفه‌وه.
1999: كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان دوا كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ده‌ی بیسته‌می گرێدا كه 188 سه‌رۆك و نوێنه‌ری وڵاتانی جیهان به‌شداریان تێداكرد.
2001: سه‌رۆكی ئه‌مریكی (جۆرج ده‌بلیو بۆش) له وتارێكدا له‌به‌رده‌م كۆنگرس جه‌نگی دژ به تیرۆری راگه‌یاند .
2004: بۆ یه‌كه‌م جار له مێژووی كۆماری ئه‌ندونیسیا به شێوه‌یه‌كی دیموكراتی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی وڵاته‌كه (بۆردیۆنۆ) كه ژه‌نه‌ڕاڵی خانه‌نشین بوو هه‌ڵبژێرا به سهركۆمار.
2004: وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل (سلیڤان شالوم) و سه‌ره‌ك وه‌زیرانی عێراق ئه‌یاد عه‌لاوی پێكه‌وه دانیشتن له كۆبوونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان.
2004: گه‌شتنی ژماره‌ی بابه‌ته‌كانی سایتی (ویكبیدیا) بۆ ملیۆنێك بابه‌ت له هه‌موو زمانه‌كانی مهوسوعهكهدا كه ژماره‌ی ده‌گاته سه‌د زمان.
2005: یه‌كه‌م فڕۆكه‌ی گه‌شتی ئاسمانی گواستنه‌وه له فڕۆكه‌خانه‌ی (هامبۆرگ)ی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌ڵمانیا له فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر نیشته‌وه و گه‌شته‌كانیشی به‌رده‌وامه.
2005: ده‌سه‌ڵاتی كۆریای باكوور بڕیاری راگرتنی به‌رهه‌مهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی راگه‌یاند به هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی دروستكراوه‌كانی چه‌كی ئه‌تۆمی به مه‌رجێ په‌لاماری وڵاته‌كه‌ی نه‌درێت له لایه‌ن ئیداره‌ی ئه‌مریكا و یارمه‌تی بدرێـت له نه‌وت و پێداویستیه‌كانی كۆریا.
2006: ناسا میسباری ستیریۆی هه‌ڵدا له پێناوی ئه‌نجامدانی پێوانه‌ی تایبه‌تی به خۆره‌وه.
2007: هێزه‌كانی ئه‌مریكا له سلێمانی ئه‌ندامێكی وه‌فدی ئابووری و بازرگانی پارێزگای كرماشانیان ده‌ستگیركرد.
2010: دوو كورد بوونه ئه‌ندامی په‌رله‌مانی سوید.
2010: روودانی شه‌ڕی (حوته) له نێوان سوپای یه‌مه‌نی و لیژنه‌كانی میللی دژی رێكخراوی قاعیده.
2011: تیرۆركردنی سه‌رۆكی ئه‌فغانی پێشوو و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاشتی (بورهانه‌دین ره‌بانی) به هێرشی خۆكوژی له ماڵه‌كه‌ی خۆی له كابوڵ.
له‌دایكبوون:
835: ئه‌میر ئه‌حمه‌د كوڕی تۆلۆن، دامه‌زرێنه‌ری ده‌وڵه‌تی تۆلۆنی له میسر و شام.
1486: ئارسه‌ر ئه‌میری ویلز، وه‌لی عه‌هدی ئینگلته‌ره.
1771: مونگو بارك، دۆزه‌ره‌وه‌ی ئوسكوتله‌ندی.
1833: ئیرنیستو تیودورو مونیتا، رۆژنامه‌نوس و چالاكوانی ئیتالی و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتی ساڵی 1907ز.
1842: جیمس دیوار، زانای كیمیا و فیزیای ئوسكوتله‌ندی.
1853: شولاولون كورن، مه‌لیكی تایله‌ندی.
1872: موریس غاملان، سه‌رۆكی ئه‌ركانی هێزه چه‌كداره‌كانی فه‌ره‌نسی له جه‌نگی دووه‌می جیهانی.
1878: ئهبتون سنكلیر، رۆماننوس و نوسه‌ر و رۆژنامه‌نوس و چالاكوانی سیاسی ئه‌مریكی.
1917: عه‌بدولله‌تیف به‌غدادی، عه‌سكه‌رتار و سیاسه‌تمه‌داری میسری.
1918: جۆرج موس، مێژوونوسی ئه‌لمانی.
1934: سۆفیا لورین، ژنه ئه‌كته‌ری ئیتالی.
1940: تارو ئه‌سو، سه‌ره‌ك وه‌زیرانی یابان.
1940: بورهانه‌دینی ره‌بانی، سه‌رۆكی ئه‌فغانستان.
1944: مه‌جدی وه‌هبه، ئه‌كته‌ری میسری.
1956: غاری كول، ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی.
1958: غه‌سان مه‌سعود، ئه‌كته‌ری سوری.
1967: كریستین جونستون، ژنه ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی.
1971: هنریك لارسون، یاریزانی تۆپی پێی سویدی.
1979: شین دیفیز، یاریزانی تۆپی پێی ئینگلیزی.
1980: مهرزاد مرعشی، گۆرانیبێژی ئه‌ڵمانی.
1985: رونالد زوبار، یارزانی تۆپی پێی فه‌ره‌نسی.
وه‌فات:
1887: ئه‌حمه‌د فارس شدیاق، رۆژنامه‌نوس و نوسه‌ری لوبنانی.
1941: میخائیل كیربونوس، سه‌ركرده‌ی سه‌ربازی ئۆكرانی سۆڤیه‌تی.
1947: حسێن حوزنی موكرایانی، رووناكبیری كورد، له شاری به‌غداد.
1957: جان سیبیلیوس، مۆسیقاری فنله‌ندی.
1959: محه‌مه‌د سه‌عید قه‌زاز، سه‌ره‌ك وه‌زیرانی پێشووی عێراق، له شاری به‌غداد.
1971: جیورجیوس سفریس، شاعیری یۆنانی و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی ئه‌ده‌بی ساڵی 1963ز.
1975: سان جون بیرس، شاعیر و دیبلۆماتی فه‌ره‌نسی و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی ئه‌ده‌بی ساڵی 1960ز.
1992: مو‌سا عه‌نته‌ر، تیكۆشه‌ر و رۆژنامه‌نوسی به‌ناوبانگی كورد له دیاربه‌كر.
1996: بول ئیردوس، زانای بیركاری هه‌نگاری.
2004: برایان كلوف، یاریزان و راهێنه‌ری تۆپی پێی ئینگلیزی.
2011: مه‌حمود سایمه، ئه‌كته‌ری ئه‌رده‌نی.
2011: بورهانه‌دینی ره‌بانی، سه‌رۆكی ئه‌فغانستان.
جه‌ژن و بۆنه‌كان:
جه‌ژنی سه‌ربه‌خۆیی له ئوسیتیای باشوور.
PUKmedia ئا/حسێن هه‌ڵه‌بجه‌یی
هەواڵی زیاتر
-
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
کوردستان 12:25 PM - 2024-04-25