riklam

زانكۆلاین دادەخرێت

کوردستان 10:50 PM - 2019-09-19
.

.

وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی ئاگاداری دەرچوانی پۆلی 12ی ئامادەیی دەكات پەلە بكەن لەپڕكردنەوەی فۆڕمی (زانكۆلاین)، چونكە سەعات 12ی سبەی شەو وێبسایتی (زانكۆ لاین) دادەخرێت.

لەوبارەیەوە عەباس ئەكرەم وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی ئاگاداری دەرچووانی 12ی ئامادەیی دەكات، سەعات 12ی سبەی شەو 20ی ئەیلولی 2019، زانكۆلاین دادەخرێت، بۆیە لەو چەند سەعاتەی ماوە ئەو دەرچووانەی تا ئێستا فۆڕی (زانكۆلاین)یان پڕنەكردۆتەوە هەوڵەكانیان بەتەواوەتی چڕكەنەوەو پەلە بكەن بۆ پڕكردنەوەی فۆڕمی (زانكۆلاین)، بۆ ئەوەی مافیان نەفەوتێت و لەو بەش و كولێژانە وەربگیرێن كە خوازیارن تێیاندا درێژە بەخوێندن بدەن.

PUKmedia راگەیاندنی خوێندنی باڵا 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket