riklam

ئوردون و میسر هه‌ماهه‌نگی پڕۆژه‌ ئه‌كادیمیه‌كانی خوێندنی باڵا ده‌كه‌ن

کوردستان 05:35 PM - 2019-09-19
.

.

له‌میانی كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كونسوڵی وڵاتانی شانشینی ئوردونی هاشمی و كۆماری میسری عه‌ره‌بی له‌ هه‌ولێر، وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕایگه‌یاند: ده‌مانه‌وێت له‌گه‌ڵ وڵاتی ئوردون و میسر په‌ره‌ی زیاتر به‌ پرۆژه‌ ئه‌كادییمیه‌كانمان بده‌ین.

ئه‌مڕۆ 19-9-2019، د. ئارام محه‌مه‌د قادر وه‌زیری خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌دیوانی وه‌زاره‌ت له‌شاری هه‌ولێر به‌ ئاماده‌بوونی به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتی وه‌زاره‌ت، له‌ دوو دیداری جیادا پێشوازیكرد له‌ هه‌ریه‌ك له‌  د. هه‌یسه‌م ئه‌بولفول كونسوڵی گشتی شانشینی ئوردونی هاشمی له‌ هه‌ولێرو، ئه‌حمه‌د حارس كونسوڵی كۆماری میسری عه‌ره‌بی له‌ هه‌ولێر. له‌ دوو دیداری جیادا باس له‌ په‌ره‌پێدانی سه‌رجه‌م پڕۆژه‌ ئه‌كادیمیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و وڵاتانی ئوردون و میسر كرا.

له‌ دیداری د. ئارام محمد قادر له‌گه‌ڵ كونسوڵی گشتی ئوردون له‌ هه‌ولێر دوپاتیكرده‌وه‌: په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و وڵاتی ئوردون په‌یوه‌ندی به‌هێز و دێرینه‌و هه‌ردو گه‌ل خاوه‌ن مێژو و كلتورێكی ده‌وڵه‌مه‌ندن، بۆیه‌ هیواخوازین له‌م قۆناخه‌ی ئێستادا په‌یوه‌ندیه‌كانمان له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌كانی ئوردون فراوانتر بكه‌ین ئه‌ویش به‌ئامانجی په‌ره‌پێدان و ئاڵوگۆڕی زیاتری زانستی و ئه‌كادیمی له‌نێوان هه‌ردوولا، بۆ ئه‌مه‌ش كونسڵی گشتی ئوردون باسێكی له‌باره‌ی كاره‌ زانستیه‌كانی نێوان هه‌ردو وه‌زاره‌ت له‌ڕابردو و پلانی كاری داهاتویان خسته‌ڕوو.

له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه‌ له‌ كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كونسوڵی گشتی میسر له‌ هه‌ولێر وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕایگه‌یاند: په‌یوه‌ندییه‌ مێژوی و سیاسییه‌كانمان له‌گه‌ڵ گه‌ل و حكومه‌تی میسر په‌یوه‌ندییه‌كی گرنگ و پڕبایه‌خه‌، كه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ سه‌رده‌می جه‌مال عه‌بدولناێر و درێژده‌بێه‌وه‌ تاكو قۆناخی ئیستا، بۆ ئه‌وه‌ش د. ئارام محه‌مه‌د دوپاتیكرده‌وه‌ هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ په‌یوه‌ندییه‌ مێژوویی و دێرینه‌كانمان ده‌مانه‌وێت ئاستی په‌یوه‌ندییه‌ زانستیه‌كانیشمان فراوانتر بكه‌ین و په‌ره‌ی زیاتریان پێبدرێت، به‌تایبه‌ت بۆ دابینكردنی سكۆله‌رشیپ و ئاسانكاری بۆ فێرخوازانی هه‌رێمی كوردستان.

له‌به‌رامبه‌ریشدا، ئه‌حمه‌د حارس كونسوڵی كۆماری میسری عه‌ره‌بی له‌ هه‌ولێر ئاماده‌یی خۆی بۆ درێژه‌دان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردولا له‌ڕوی زانستی و گه‌شه‌پێدانی سێكته‌ری خوێندنی باڵا دوپاتكرده‌وه‌.

PUKmedia ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket