riklam

له‌ 150 وڵات ڕێپێوانی ملیۆنی ده‌كرێت

جیهان 04:04 PM - 2019-09-19
.

.

بۆ ناڕه‌زایی ده‌ربڕین له‌ پیسبونی ژینگه‌و داوای پاراستنی وڕێگرتن له‌گۆڕانی ئاووهه‌وا سبه‌ینێ كه‌ده‌كاته‌ 20 ی مانگ له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان و له‌ 150 وڵاتی جیاجیا بڕیار وایه‌ خۆپیشاندانی ملیۆنی وناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕین ڕێكبخرێت به‌رامبه‌ر به‌ ده‌سه‌ڵاته‌كان كه‌ هه‌وڵی دابینكردنی ژینگه‌یه‌كی پاك وبیگه‌رد ناده‌ن، ته‌نها له‌ئه‌ڵمانیا له‌ 500 شارو شارۆچكه‌و شاره‌دێ ئه‌و چالاكییه‌ ئه‌نجام ده‌ده‌رێ و پلانی ئه‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ هاووڵاتی و چالاكوانان به‌یه‌ك ده‌نگ و به‌یه‌ك ڕه‌نگ هه‌ڵوێستی خۆیان به‌یان بكه‌ن.

له‌و هه‌موو خۆپیشاندانانه‌ جیهانییه‌دا كه‌ چاوه‌ڕوانده‌كرێت ملیۆنان كه‌سبه‌شداری تێدابكه‌ن داوا فشار ده‌خرێته‌سه‌ر حكومه‌تی وڵاتان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاسه‌واره‌كانی پیسبونی ژینگه‌و دابینكردنی هه‌وایه‌كی سازگار بۆ هاووڵاتییان كه‌سه‌رچاوه‌ی ته‌ندروستی و خۆشگوزه‌رانییه‌، داوا له‌ده‌سه‌ڵاته‌كان ده‌كرێت باجی زیاتر بخه‌نه‌سه‌ر ئه‌وكۆمپانیاو فابریكانه‌ی كه‌ ژینگه‌پیس ده‌كه‌ن، سنووردابنێن بۆ زیادبونی ئۆتۆمبێل و ترێله‌و بایه‌خدان به‌و هۆكارانه‌ی گواستنه‌وه‌ كه‌ زیان به‌ ژینگه‌ ناگه‌یه‌نن، ڕێبگرتن له‌ سوتای دارستان وپانتاییه‌ سه‌وزه‌كان و له‌ناوچونیان.

له‌زۆربه‌ی ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ی ئه‌ڵمانیادا كه‌ ئاماده‌كاری بۆكراوه‌ له‌ته‌ك چالاكوان وژینگه‌پارێزان پارتی سه‌وزی ئه‌ڵمانی كه‌ به‌رنامه‌ی سه‌ره‌كی ڕاگرتنی ژینگه‌یه‌كی پاكه‌ ڕۆڵی مه‌زنی تیادا ده‌بینێت.
سه‌رچاوه‌: ڕۆژنامه‌ی بیڵد

PUKmedia بورهان ئه‌مین/ ئه‌ڵمانیا

 

45245454.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket