riklam

‎‎ مه‌ڵبه‌ندی هه‌ولێر له‌سه‌ر رێگری له‌ مه‌حمود سه‌نگاوی هاته‌ده‌نگ

ی.ن.ک‌‌ 03:49 PM - 2019-09-19
.

.

ئه‌مڕۆ 19-9-2019، مه‌ڵبه‌ندی هه‌ولێری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا، ئیدانه‌ی رێگریكردن له‌ مه‌حمود سه‌نگاوی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كرد بۆ شاری هه‌ولێر، ئه‌مه‌ش ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌یه‌: 

مه‌ڵبه‌ندی هه‌ولێری یه‌كێتی ئیدانه‌ی ڕێگرتن له‌ هه‌ڤاڵ مه‌حمود سه‌نگاوی ده‌كات
‎زۆر به‌داخه‌وه‌ ئه‌مڕۆ له‌بازگه‌ی سماقوڵی ڕێگری له‌هاتنی هه‌ڤاڵ مه‌حمود سه‌نگاوی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كرا بۆ هه‌ولێر، ڕێگری كردن له‌كاك مه‌حمود ته‌نها ڕێگری كردن نییه‌ له‌ كه‌سایه‌تییه‌ك، به‌ڵكو ڕێگرتنه‌ له‌ هه‌موو هاووڵاتییه‌ك و خه‌باتگێڕێكی كورد، به‌ناوی خۆم و هه‌ڤاڵانم له‌ مه‌ڵبه‌ندی هه‌ولێر ئیدانه‌ی ڕێگری كردن له‌ هه‌ڤاڵ مه‌حمود سه‌نگاوی ده‌كه‌ین و دژی قۆرخكردنی هه‌ولێرین له‌لایه‌ن لایه‌نێكی سیاسی و دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ هه‌ولێر هی هیچ گروپ و تاخم و لایه‌نێك نییه‌، هه‌ولێر پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستانه‌و ڕێگری كردن له‌ خه‌ڵكی و تۆخكردنه‌وه‌ی دوو ئیداره‌یی خه‌ریكه‌ ده‌بێته‌ دیارده‌و هه‌رگیز مایه‌ی قبوڵكردن نییه‌و ده‌بێ بنبڕ بكرێ.

شاڵاو كۆسره‌ت ره‌سوڵ
‎لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی 3ی ڕێكخستنی هه‌ولێری
‎یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket