riklam

گروپی موزیکی لوڕ چەند بەرهەمێکی نوێ بڵاودەکاتەوە

ئەدەب وهونەر 03:44 PM - 2019-09-19
.

.

گروپی موزیکی لوڕ لە وەرزێکی نوێی کارە هونەرییەکانیدا چەند گۆرانیەک بۆچەند هونەرمەندێک بەرهەم دەهێنن و پێشکەشی هونەردۆستانی دەکەن.

لەبارەی بەرهەمە نوێکانیانەوە نزار زێوێی بەڕێوەبەری گروپی موزیکی لوڕ بە PUKmedia ی راگەیاند: یەکەم بەرهەممان بە ناوی مەیلەنگێنە بۆ هونەرمەند سەعدون کاکەیی بوو کە نوێکردنەوەی یەکێک لە بەرهەمەکانی هونەرمەندی گەورە ئەحمەد شەماڵە و ئاوازی خۆیەتی، هۆنراوەی فۆلکلۆرەو خۆم ئامادەم کردوەو کاری میکس و ماسترینگیشم بۆ کردوە، کاری موزیکی لەلایەن عەلی عەتا بۆ کراوەو لە ستۆدیۆی گروپی موزیکی لوڕ تۆمار کراوەو لە دەرهێنانی دیار مەهدییە، کەبەشێوەیەکی جیاواز لە بەردەرکی سەرای سلێمانی بە بەشداری جەماوەر وێنە گیراوە.

لەبارەی دووەم بەرهەمیشەوە کە بۆ هونەرمەند بورهان محەمەد کراوە وتی: ئەم بەرهەمە ئاوازی تەسەوفەو هۆنراوەی حەسەن هەڵەبجەییە، کاری موزیک و ئامادەکردن و میکس و ماسترینگی خۆمەو لە ستۆدیۆی گروپی مەزیکی لوڕ تۆمارکراوە و لە دەرهێنانی دیار مەهدییەو لە هەورامان وێنە گیراوە.

زێوێی وتیشی: بەرهەمی سێیەممان کە دوێنێ لە شاخی سارا وێنە گیراوە، بۆ هەنەرمەندی لاو سانا جەمالە بە ناوی دەسڕە پەشمینە، کە لە چەند ئاوازێکی فۆلکلۆر پێکهاتوەو کاری موزیک و ئامادەکردنی و میکس و ماسترینگی خۆمەو لە ستۆدیۆی گروپی موزیکی لوڕ تۆمار کراوەو لە دەرهێنانی دیار مەهدییە.


PUKmedia هاژە باست

3434-(5).gif

3434-(7).gif

3434-(4).gif

 

Untitled-2.gif

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket