مه‌لا به‌ختیار بۆ گه‌نجانی خانه‌قین: به‌رده‌وامبن له‌داهێنان
ی.ن.ک 03:32 PM - 2019-09-19.
مه‌لا به‌ختیار بۆ گه‌نجانی خانه‌قین: به ئه‌قڵێكی نوێی كراوه‌و به‌رۆحیه‌تیی پێشمه‌رگه ئاسا، خۆتان په‌روه‌رده بكه‌ن
ئه‌مڕۆ 19-9-2019 مه‌لا به‌ختیار، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی، له‌دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ سه‌نته‌ری خانه‌قینی رێكخراوی ئازادی لاوانی كوردستان‌و گروپی شێوه‌كارانی كوردستان‌و ئه‌ڵوه‌ن گرافی، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد: هه‌ركاتێك ده‌بینم خانه‌قین‌و خانه‌قینییه‌ك، له‌هونه‌ر‌و هه‌ر كارێكدا كه په‌یوه‌سته به‌داهێنانه‌وه، تێده‌كۆشێ خۆشحاڵ ده‌بم‌و وتی: هه‌قه خانه‌قین یه‌كێك له‌شاره پێشكه‌وتووه‌كان بێ، چونكه مێژوییه‌كی له‌خه‌باتی سیاسی، مه‌ده‌نی، رووناكبیریی‌و هونه‌رمه‌ند‌و وه‌رزشكاری گه‌وره گه‌وره‌ی هه‌یه‌و به‌ڕاستی شارێك بێ له‌ئاستی مێژووه‌كه‌یدا بێ.
مایه‌ی خۆشحاڵیشه كه ئه‌م نه‌وه‌یه‌ی ئێوه، له‌هه‌ردوو بواری گرافیك‌و شێوه‌كاریدا كارده‌كه‌ن‌و ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه خانه‌قین ورده ورده ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌رخۆی، دوای 35 ساڵ له‌ته‌عریب، ته‌هجیر، ته‌بعیس‌و ته‌رحیل‌و ئه‌و هه‌موو به‌دبه‌ختییه ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر خۆی‌و ئه‌مه‌ش مایه‌ی شانازیمانه.
مه‌لا به‌ختیار، كاریگه‌رییه‌كانی سیاسه‌تی ته‌عریب‌و ته‌هجیری له‌سه‌ر دیمۆگرافیا‌و سروشت‌و كه‌لتورو په‌یوه‌ندییه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی خانه‌قین‌و خه‌ڵكی شاره‌كه رونكرده‌وه‌و به‌تایبه‌تی هه‌ڵكه‌ندنی توانا دیاره‌كانی شاره‌كه‌و په‌رشوبڵاوكردنه‌وه‌یان به‌ناوچه‌كانی عیراقدا، رونكرده‌وه‌و وتی: خانه‌قین ئه‌گه‌رچی له‌ئێستاشدا كه ماده‌ی 140 جێبه‌جێ نه‌بووه‌و حكومه‌تێكی عه‌سكه‌ری ناسروشتی له‌شاره‌كه‌دا هه‌یه‌و بارودۆخی ئاسایش باش نییه، به‌ڵام زیندوێتی ئێوه، زیندوێتی مه‌ڵبه‌ند، رێكخراوه‌كان‌و دڵسۆزه‌كانی خانه‌قین، هه‌ر ماوه‌و ئه‌وه‌ش مایه‌ی په‌یوه‌ست بوونتانه به‌شاره‌كه‌تانه‌وه، به‌كوردستانی بوونی شاره‌كه‌تان‌و ئایینده‌ی خانه‌قینیشه‌وه، كه مایه‌ی خۆشحاڵی هه‌موومانه. به‌تایبه‌ت كه ناوی گروپه‌كانیشتان به‌ناوی ئه‌ڵوه‌ن‌و كوردستانه‌وه‌یه، ئه‌مه‌ش كۆمه‌ڵێك مانا‌و ئاماژه‌ی خۆی هه‌یه، كه هه‌ڵگری كه‌لتور، ناسنامه، ره‌سه‌نایه‌تی شاره‌كه‌تان، ئازادی‌و كوردستانیبونتانه‌و ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری گه‌وره‌ی له‌سه‌رتان هه‌یه‌و رایگه‌یاند: ئه‌م هه‌ڵوێسته له‌ناوه‌ڕۆكدا، مانای ئه‌وه‌یه كه مێژووی خۆمان ورده ورده ده‌گه‌ڕێنینه‌وه‌و ده‌شیبه‌ستینه‌وه به‌كوردستانه‌وه‌و به‌هه‌موو ئه‌و دیارده تازانه‌ی له‌كوردستان هه‌یه.
راشیگه‌یاند: ئێوه نه‌وه‌ی دوای رزگارین، ئه‌گه‌رچی بارودۆخی خانه‌قین خراپیش بێ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر سه‌رده‌می ئێوه به‌راورد بكه‌ن، به سه‌رده‌می ئێمه‌و پێش ئێمه، ئه‌وا ئێوه زۆر سه‌ربه‌رزن، چونكه به‌ئازادی دێن‌و ده‌ڕۆن‌و تواناكانی خۆتان ده‌خه‌نه‌ڕوو، له‌بواره‌كانی خۆتاندا داهێنان ده‌كه‌ن، بۆیه ده‌شبێ بزانن ئه‌م ده‌ستكه‌وت‌و سه‌ركه‌وتنانه‌ی له‌خانه‌قین و كوردستان به‌دیهاتووه، له‌خۆیه‌وه به‌دینه‌هاتووه، به‌ڵكو به ره‌نج‌و قوربانییه‌كی زۆر به‌دیهاتووه، كه خه‌ڵكی خانه‌قینیش له‌و پێناوه‌دا شه‌هیدی زۆریان به‌خشیوه‌و ته‌ئكیدیشی كرده‌وه كه: گه‌شه‌نه‌كردنی خانه‌قین‌و ته‌مه‌ڵی له‌جێبه‌جێنه‌كردنی لێپرسراوێتی‌و رانه‌په‌ڕاندنی ئه‌ركه‌كان، ده‌كه‌وێته خزمه‌تی دوژمنه‌كانی شاره‌كه‌مان! به‌پێچه‌وانه‌وه، شه‌هیده‌كانمان‌و به‌رپرسیارێتی نیشتمانیی‌و نه‌ته‌وه‌یشمان داوامان لێده‌كه‌ن، كه به‌و چه‌كه‌ی به‌ده‌ستمانه‌وه‌یه له هه‌ر بوارێكدابێ، له‌داهێنان‌و تێكۆشان به‌رده‌وامبین‌و خزمه‌ت به‌پێشكه‌وتنی شاره‌كه بكه‌ین.
لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی، جه‌ختیشیكرده‌وه، كه: پێویسته ئێوه‌ی نه‌وه‌ی نوێ‌و نه‌وه‌ی سه‌رده‌می ئازادی، به ئه‌قڵێكی كراوه‌ی نوێ و به‌رۆحیه‌تیی پێشمه‌رگه ئاسا، خۆتان په‌روه‌رده بكه‌ن‌و به‌تواناو لێهاتویتان، له‌داهێنان به‌رده‌وامبن.
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
07:37 PM - 2024-04-23 -
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
04:11 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
12:02 PM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
10:52 AM - 2024-04-23
ئەمانەش ببینە
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
03:28 PM - 2024-04-23
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
11:33 AM - 2024-04-23
ئەمڕۆ خەڵاتی زێرینی بلە دابەشدەکرێت
09:29 AM - 2024-04-23
سەرۆککۆماری عیراق و تورکیا: کێشەکان بە دیالۆگ چارەسەربکرێن
03:19 PM - 2024-04-22
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
کوردستان 07:37 PM - 2024-04-23 -
پرسەنامەی شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بۆ خانەوادەی مامۆستا جەمال هیدایەت
پرسەنامە 06:36 PM - 2024-04-23 -
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
کوردستان 04:30 PM - 2024-04-23 -
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
کوردستان 04:11 PM - 2024-04-23 -
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
کوردستان 03:28 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
کوردستان 12:02 PM - 2024-04-23 -
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
کوردستان 11:33 AM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
ی ن ک 10:52 AM - 2024-04-23