riklam

رێواز فایه‌ق: رێگری له‌و یاسایانه‌ بكرێت كه‌پێچه‌وانه‌ی بنه‌ماكانی فیدراڵییه‌

کوردستان 03:17 PM - 2019-09-19
.

.

ئه‌مڕۆ 19ی ئه‌یلولی 2019، د.رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ئاماده‌بوونی هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و منی نبی قه‌هوه‌چی سكرتێری په‌رله‌مان، له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر پێشوازیی له‌ محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق و شاندی یاوه‌ری كرد.

دوای گه‌یشتنی له‌نێو فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌شیان ئه‌نجامداو له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا د.رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ناوی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه‌ به‌خێرهاتنی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی كردو جه‌ختی له‌سه‌ر رۆڵی به‌ڕێزیان له‌ دروستكردنی متمانه‌ و سه‌قامگیریی په‌یوه‌ندیی كوتله‌ سیاسییه‌كانی نێو ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق و هه‌ماهه‌نگی زیاتری نێوان هه‌ردوولا كرده‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌و یاسایانه‌ی كه‌ له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه‌وه‌ ده‌رده‌چن و په‌یوه‌ندییان به‌ده‌سه‌ڵاته‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ هه‌یه‌ به‌وه‌ی كه‌ له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستووری عیراقی ساڵی 2005 دا دایده‌ڕێژێت، پێویسته‌ رێگری بكرێت له‌و یاسایانه‌ی كه‌ پێچه‌وانه‌ی بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی سیستمی فیدراڵییه‌، هاوكات داوایلێكرد رۆڵی ئه‌رێنی بگێڕێت له‌ ده‌سته‌به‌ركردنی مافه‌ ده‌ستوورییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان و شایسته‌ داراییه‌كانی هه‌رێم له‌ بودجه‌ی گشتی عیراق بۆ ساڵی 2020.

به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق و په‌رله‌مانی كوردستان و كاری هاوبه‌شی لیژنه‌ هه‌میشه‌ییه‌كانی هه‌ردوولا به‌مه‌به‌ستی سوود گه‌یاندن به‌ته‌واوی خه‌ڵكی عیراق به‌گشتی ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌بوو.

لای خۆیه‌وه‌، محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق وێڕای ده‌ربڕینی خۆشحاڵی خۆی به‌و سه‌ردانه‌، دووپاتی به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولای كرده‌وه‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ ئه‌و یاسایانه‌ی كه‌ په‌یوه‌ستن به‌هه‌رێمی كوردستان به‌هه‌ماهه‌نگی ده‌بێت و بۆ جاری داهاتووش به‌ڵێنیدا به‌یاوه‌ریی وه‌فدێك سه‌ردانی په‌رله‌مانی كوردستان بكات بۆ به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket