riklam

دیزاینه‌رێكی كورد كۆچی دواییكرد

جیهان 03:06 PM - 2019-09-19
.

.

پێرێ لیوجی كۆلانی Luigi Colani دیزاینه‌ری ناسراوی ئه‌ڵمانی به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك كورد، له‌ ته‌مه‌نی 91 ساڵیدا له‌ شاری كارلسرو كۆچی دواییكرد، ناوبراو دزاینی ئۆتۆمبێل، كه‌لوپه‌لی ماڵ، ئامێره‌كانی میوزیك، مۆبیل، ته‌له‌ڤیزیۆن و كه‌ره‌سته‌ی ئه‌لیكترۆنی، جلوبه‌رگ و شوشه‌و ماكیاژ و ده‌یان كه‌لوپه‌لی جۆراجۆری كردوه‌و به‌فه‌یله‌سوفی دیزانكه‌ران وه‌سفی ده‌كرێت، زیاتر له‌ چوار هه‌زار دیزاینی جۆراوجۆری داناوه‌و به‌هۆی كاره‌ سه‌رنجڕاكێشه‌كانی، جگه‌له‌ ئه‌ڵمانیا له‌ژماره‌یه‌ك وڵاتی جیهانیدا كاری كردوه‌، كۆلانی به‌رله‌مردنی  بۆ میدیا وتویه‌تی كه‌ له‌شاری به‌رلین له‌دایكبووه‌، به‌ڵام باپیره‌گه‌وره‌ی له‌ 200 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر كوردستانه‌وه‌ هاتونه‌ته‌ ئه‌ڵمانیاو له‌وێ نیشته‌جێبون، له‌ساڵی 1949بۆ 1952 زانكۆی سۆربۆنی پاریسی ته‌واوكردوه‌، دوای ئه‌وه‌ له‌ كۆمپانیای فڕۆكه‌وانی ئه‌مریكی " دۆگلاس ئێركرافت" كاری كردوه‌و دوای ئه‌وه‌ش چۆته‌ فه‌ره‌نساو له‌بواری دیزاندانانی ئۆتۆمبێل كاری كردوه‌.

له‌ دیارترین كاره‌كانی ئه‌و داهێنه‌ره‌ دیزاینكردنی هه‌ریه‌ك له‌ئۆتۆمبێله‌كانی VW POLO. Citroen. Ford Ka.  BMW700ن له‌پاڵ ده‌یان دیزاینی تری ئۆتۆمبێل له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا.

PUKmedia بورهان ئه‌مین/ ئه‌ڵمانیا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket