riklam

ئه‌ڵمانیا.. دۆسییه‌كی تر بۆ بكوژی پارێزگاری كاسڵ ده‌كرێته‌وه‌

جیهان 02:57 PM - 2019-09-19
.

.

ئه‌و كه‌سه‌ی پارێزگاری "كاسڵ"ی ئه‌ڵمانیای تیرۆركرد، هه‌وڵی كوشتنی خوێندكارێكی عیراقیشی داوه‌.

میدیاكانی ئه‌ڵمانیا جارێكیتر  تیشكیان خسته‌وه‌ سه‌ر كه‌یسی كوشتنی پارێزگاری كاسڵ ئاشكرایانكرد داواكاری گشتی دۆسیه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ی تری بۆ تۆمه‌تبار "ستێڤان ئی" بكوژی" ڤالته‌ر لوبكه‌"ی پارێزگای كاسڵ كرده‌وه‌، به‌ڵام دۆسیه‌ی ئه‌مجاره‌ سه‌باره‌ت به‌هه‌وڵی كوشتنی خوێندكارێكی عیراقییه‌ له‌لایه‌ن تۆمه‌تباره‌وه‌.

كه‌ناڵی ره‌سمی 2 ی ئه‌ڵمانیا ZDF ئه‌مڕۆ 19ی ئه‌یلول بڵاویكرده‌وه‌ "ستیڤان.ئی" بكوژی"ڤالته‌ر لوبكه‌"ی پارێزگاری "كاسڵ"ی ئه‌ڵمانیا كه‌ له‌حوزه‌یرانی ڕابردودا له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی خۆیدا تیرۆركرا پێشتر هه‌وڵی كوشتنی كه‌سێكی عیراقی داوه‌ له‌م باره‌یه‌وه‌ نوسینگه‌ی داواكاری گشتی ڕایگه‌یاند: دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ تۆمه‌تبار "ستیڤان.ئی" سه‌باره‌ت به‌په‌لاماردانی خوێندكارێكی عیراقی له‌ 6 ی تشرینی یه‌كه‌می 2016 دا بۆ كردوه‌ته‌وه‌.ئه‌م تۆمه‌تباره‌ به‌چه‌قۆ له‌پشتی خوێندكارێكی عیراقی داوه‌ به‌قه‌ستی كوشتن و به‌سه‌ختی برینداریكردووه‌ ئه‌م كاره‌شی باگراوه‌نی بیرو بۆچونی تونڕه‌وانه‌ی بووه‌ كه‌پێی ناسراوه‌.

لوبكه‌ی پارێزگاری كاسڵ كه‌سایه‌تیه‌كی دیاری حزبی یه‌كێتی دیموكرات مه‌سیحی بوو له‌ سه‌ره‌تای حوزه‌یرانی ڕابردودا له‌شارۆچكه‌ی "ڤولڤهاگن" له‌هه‌رێمی هێسن له‌لایه‌ن ئه‌و تۆمه‌تباره‌وه‌ له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی خۆیدا چه‌ند فیشه‌كێك نرا به‌سه‌ریه‌وه‌و گیانی له‌ده‌ستداو دوای دوو هه‌فته‌ش "ستیڤان.ئی"تۆمه‌تبار ده‌ستگیركرا، له‌سه‌ره‌تادا دانی به‌تاوانه‌كه‌یدا نا، به‌ڵام دواتر لێی په‌شیمان بووه‌وه‌.

PUKmedia شیهاب عوسمان- ئه‌ڵمانیا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket