riklam

زەریف: شه‌ڕێكی هه‌مه‌لایه‌نه‌ ده‌ست پێده‌كه‌ین

جیهان 02:41 PM - 2019-09-19
.

.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌لێدوانێكیدا له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری هه‌ر هێرشێكی ئه‌مریكاو سعودیه‌ بۆ سه‌ر خاكی وڵاته‌كه‌یان هۆشداری شه‌ڕێكی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی دا.       

محه‌مه‌د جواد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌لێدوانیكدا بۆ سێ ئێن ئێن رایگه‌یاندوه‌:" به‌شێوه‌یه‌كی جدی ده‌ڵێم، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك شه‌ڕمان ناوێت، ناشمانه‌وێت بچینه‌ ناو هیچ شه‌ڕێكی سه‌ربازیه‌وه‌، به‌ڵام له‌پارێزگاریكردن له‌خاكی وڵاته‌كه‌مان ناوه‌ستین".

 

باسی له‌وه‌شكردوه‌:" ئه‌گه‌ر هێرشمان بكرێته‌ سه‌ر بێگومان وه‌ڵام ده‌ده‌ینه‌وه‌و شه‌ڕێكی هه‌مه‌لایه‌نه‌ ده‌ست پێ ئه‌كه‌ین". 

وته‌كانی زه‌ریف له‌كاتێكدایه‌ كه‌ بالیۆزی عه‌ره‌بستانی سعودیه‌ له‌ئه‌ڵمانیا هۆشداری هێرشی سه‌ربازی بۆ سه‌ر ئێران دابوو. 

 

PUKmedia   ئاژانسه‌كان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket