riklam

هەنگاریا زەمالەی خوێندن بۆ هەرێم دابین دەكات

کوردستان 02:22 PM - 2019-09-19
.

.

وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی رایگەیاند: هەنگاریا لە كاتێكدا هاوكاری پێشكەش بەهەرێمی كوردستان كرد، كە هەرێمەكەمان روبەڕوی شەڕی دژی داعش و، قەیرانی دارایی بو بۆوە، بەڵام هاوكارییەكانی ئەوان بۆ هێزی پێشمەرگە لەلایەك و بەردەوامیدان بەپێشكەشكردنی سكۆلەرشیپ بۆ خوێندكارانی كوردستان لەلایەكی دیكە مایەی ستایش و نرخاندێكی زۆرە.

ئەو راگەیاندنەی د. ئارام محەمەد قادر ئەمڕۆ لەمیانەی دیدارێكی هات لەگەڵ وەفدێكی وڵاتی هەنگاریا كە پێكهاتبو لە سابۆ میكلۆش كونسڵی هەنگاریا و د.تۆماش دەژۆ بەرپرسی زەمالەی خوێندنی هەنگاری، لەو دیدارەدا كە ژماریەك لە پەرلەمانتاران و بەڕێوەبەرانی گشتی ئامادەیبون، گفتوگۆ لەبارەی ئاستی پەرەپێدانی پەیوەندییەكان نێوان هەردولا كرا.

لەسەرەتای دیدارەكەدا كونسڵی هەنگاریا رایگەیاند: هەوڵمانداوە لە زۆربەی بوارەكان پەرە بەپەیوەندییەكان بدەین، یەكێك لەو سێكتەرانە بواری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بوو، بۆ ئەمەش ئاماژەی بە چوارچێوەی ڕێكەوتنامەی نێوان وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی كوردستان و، وەزارەتی توانستە مرۆییەكانی هەنگاریا كرد كە ساڵانە هەنگاریا سی زەمالەی خوێندنی باڵا بۆ فێرخوازان و هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان رادەگەێنێت. دوپاتیشیكردەوە بۆ ئەمساڵیش لەسەرەتای مانگی 12 دەرگای پێشكەشكردن بۆ زەمالەی خوێندنی باڵای هەنگاریا دەكرێتەوەو 30 زەمالەی خوێندن تەرخانكراوە كە دواتر وردەكاری پێشكەشكردن و مەرجەكان بۆ خەڵكی كوردستان رادەگەیەنرێت.

لە بەرامبەردا، د. ئارام محەمەد قادر وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی، دوای ستایشكردنی كارەكانی كونسڵی هەنگاریا لەهەرێمی كوردستان رایگەیاند: هەنگاریا لە كاتێكدا هاوكاری پێشكەش بەهەرێمی كوردستان كرد، كە هەرێمەكەمان روبەڕوی شەڕی داعش و، قەیرانی دارایی بو بوەوە، بەڵام هاوكارییەكانی ئەوان بۆ هێزی پێشمەرگە لەلایەك و، بەردەوامیدان بەپێشكەشكردنی سكۆلەرشیپ بۆ خوێندكارانی كوردستان لەلایەكی دیكە مایەی ستایش و نرخاندێكی زۆرە.

وتیشی: هیوادارم بەردەوام بن لەپەیوەندییتان لەگەڵ كوردستان و بۆ ئەمەش خۆشحاڵی خۆی پیشاندا كە خوێندكارانی كوردستان كە لەچوارچێوەی سكۆلەرشیپ گەیشتونەتە زانكۆكانی ئەو وڵاتە توانیویانە شوێن و پێگەی خۆیان بكەنەوە، سوپاسی هەنگاریشی كرد لەبەرامبەر دابینكردنی 30 كورسی سكۆلەرشیپ- بۆ خوێندكارانی كوردستان.

لە بەشێكی دیكەی وتەكەیدا وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی داوای كرد ئاستی پەیوەندییەكان لەگەڵ وڵاتی هەنگاریا فراوانتر بكرێت بۆ ئاستی مامۆستاو فەرمانبەرانیش بەشێوەیەك بتوانرێت لەڕێگەی پرۆژەو پرۆگرامەكانی ئەو وڵاتە سود بەهەرێمی كوردستان و زانكۆكانی كوردستان بكرێت. 

PUKmedia راگەیاندنی خوێندنی باڵا 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket