riklam

رێناس وریا تۆ بۆ کێ دەڵێت؟

ژنان‌ 02:21 PM - 2019-09-19
.

.

خانمە هونەرمەندی لاو ڕێناس وریا نوێترین ڤیدیۆ کلیپی خۆی بە ناوی تۆ بڵاو دەکاتەوەو بە گوێگرانیشی دەڵێت چاوەڕوانی وەرزی نویی کارە هونەرییەکانی بن.

لەبارەی بەرهەمە نوێکەیەوە خانمە هونەرمەند ڕێناس وریا لە لێدوانێکدا بۆ PUKmedia وتی: (تۆ) نوێترین بەرهەمی گۆرانی منە، کە خۆم ئاوازم بۆ داناوەو تێکستی شاعیر ئاراس گەبەی-یە.

ئاماژەی بەوەشکرد، کە سەرجەم کارە هونەریەکانی بەرهەمە نوێکەی لەلایەن ڤینۆ گروپەوە کە هەنەرمەند ئارام سەردار سەرپەرشتی دەکات کراوە.

رێناس ئەوەشی بە هەوادارانی راگەیاند، کە چاوەڕوانی وەرزی نوێی کارە هونەرییەکانی بن و هاوکات سوپاسی سپۆنسەری کلیپەکەی (iq online) کرد.

رێناس وریا دانیشتووی شاری سلێمانیە، دەرچووی پەیمانگای هونەرە جوانەکانە بەشی میوزیکە، یەکێک بووە لە ئەندامانی گروپی کیژانی سلێمانی، ئەکتەری سەرەکی فیلمی "ژانی گەل" بووە.


PUKmedia هاژە باست

بەشێک لە کلیپەکە.............

6.gif

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket