riklam

ئەڵمانیا لێكۆڵینەوە لەدۆسیەی هەزاران پەنابەر دەكات

جیهان 02:06 PM - 2019-09-19
.

.

 

دوای هەڵسەنگاندن و پێداچونەوەی دۆسیەكانی داوای مافی پەنابەری و ئەو بڕیارانەی كەمافی پەنابەری بەخشیبووە هەزاران كەس لەئەڵمانیا دەركەوت 97%ی ئەو بڕیارانە ئەرێنی و لەشوێنی خۆیدا بووەو ئەمەش دەبێتە كۆتایی پێهێنانی ئەو تۆمەتانەی كەڕوبەڕووی دەزگای كۆچ و كۆچبەری ئەڵمانیا (BAMF) كرایەوەو لەڕابردوداو هەزاران دۆسیە خرانەبەر پێداچونەوە.

 

ئەم هەڵسەنگاندنەش دوای ئەوە هات كە حكومەتی فیدرالی بۆ خستەڕووی راستیەكان و وەڵامدانەوەی لیستی چەپەكان لەپەرلەمانی ئەڵمانیا داوای لەدەزگای كۆچ و كۆچبەری كرد پێداچونەوە بەداواكانی مافی پەنابەری و ئەو بڕیارانەدا بكەنەوە كەداویانە.

بەپێی راپۆرتێكی كەناڵی1ی رەسمی ARD لەشەش مانگی رابردووی ئەمساڵدا پێداچونەوە بۆ 62 هەزار مافی پەنابەری كراوەو دەركەوتووە زۆربەی هەرە زۆری بڕیارەكانی پەنابەری راستبوون و هیچ كێشەیەكی گەندەڵی و ساختەكاری تیانەكراوەو 97%ی ئەو بڕیارانە راست و لەشوێنی خۆیدا بووەو لەكاتی پێداچونەوەكەشدا هیچ ناڕەزاییەك لەبەردەم پێدانی ئەو مافانەی پەنابەریا نەبووە تەنیا لەكۆی ئەو ژمارەیە 0.5% واتە 330 كەس مافی پەنابەریان لێسەنراوەتەوە ئەمانەش ئەوانە بوون كە لەگەڵ دەزگاكانی پەنابەراندا راستیان نەكردوەو بەڵگەنامەكانیان ساختەبووەو بەرپرسانیان چەواشەكردوە. ئەمە جگە لەوەی دووكەسی تریش بەهۆی چاكبوونی بارودۆخی سیاسی و ئەمنی وڵاتەكەیانەوە رۆشتون و نەگەڕاونەتەوە.

بەپێی راپۆرتی فەرمانگەی كۆچ و كۆچبەری 32 هەزار  بەڵگەنامەی تر كە لەو شەش مانگەدا پێداچونەوەی بۆ كراوە  تاڕادەیەك بێ كێشە بووەو تەنیا 0.8%ی جێی رەخنەو گومانی ساختەی لەسەر بووە.

ئەمە لەكاتێكدا كە لەساڵەكانی 2015 و 2016 بەدواوە داوای مافی پەنابەری بەكەمی ڕەزامەندی لەسەر دراوە.

بەر لەساڵێك لەمیانەی رۆژنامەی (زود دۆیچە تسایتۆنگ)ەوە فراكسیۆنی چەپەكان گەندەڵیەكی فراوانی دەزگای كۆچ و كۆچبەری ئەڵمانیایان ئاشكراكردوو بەو هۆیەشەوە هەزاران كەس مافی پەنابەریان خرایەبەر پێداچونەوە كەبەشیكی زۆریان ئێزدیەكان بوون.

لیستی چەپەكان ئەو دەزگایەیان بەگەندەڵی وپارەوەرگرتن لەبەرامبەر پێدانی مافی پەنابەریدا تۆمەتباركرد كەبووە هۆی دەست لەكاركێشانەوەی سەرۆكی دەزگاكەو دەیان لێكۆڵەرەوەو دادوەرو وەرگێر لەكارەكانیان دورخرانەوە.

PUKmedia شیهاب عوسمان - ئەڵمانیا

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket