riklam

هاتوچۆی سلێمانی شۆفێری بارهەڵگرەکان ئاگاداردەکاتەوە

کوردستان 01:55 PM - 2019-09-19
.

.

هاتوچۆی سلێمانی ئاگاداری دەداتە شۆفێرانی بارهەڵگر کە جگە لە رۆژانی هەینی و پشووەکان ناتوانن لە سەعات ٧ و ٣٠ دەقیقەی بەیانی هەتا سەعات ٨ و ٣٠دەقیقە بە شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود و سەنتەری شاردا بڕۆن.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی لە ئاگادارینامەیەکدا کە کۆپییەکی دەست PUKmedia کەوتوە، رایگەیاندوە: ئاگاداری شۆفێری ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری قەبارەی چوار تەن بەرەو سەرەوەیان دەکەین کەلە ڕۆژی شەممەوە واتە 21/9/2019 لە سەعات ٧:٣٠ بۆ ٨:٣٠ ی بەیانی هاتنە ناوەوە بۆ شەقامی بازنەیی مەلیک محمود و سەنتەری شار قەدەغەیە، جگە لە ڕۆژانی هەینی و پشووە فەرمییەکان.

دەرکردنی ئەم بڕیارە لە لایەن هاتووچۆی سلێمانییەوە لە پێناو بەرژەوەندی گشتیدایە بە هۆی دەستپێکردنی وەرزی خوێندن و سەلامەتی گیانی هاوڵاتییان و نەهێشتنی دروست بوونی لۆدی زۆر لەو کاتەی کە دیاریکراوە.


PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket