riklam

وته‌بێژی یه‌كێتی: قبوڵی ناكه‌ین هه‌ولێر قۆرخ بكرێت

ی.ن.ک‌‌ 12:49 PM - 2019-09-19
.

.

وتەبێژی یەكێتی رایدەگەیەنێت: ئەو رێگرییەی لە ئەندامێكی مەكتەبی سیاسیمان كراوە بچێتە هەولێرە جێی قبوڵ نیەو هەولێر پایتەختی هەموانەو ئەو عەقڵییەتەیە دەیەوێت كوردستان دابەشبكات.

له‌باره‌ی رێگریكردن له‌ مه‌حمود سه‌نگاوی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كه‌ بچێته‌ هه‌ولێر، له‌تیف شێخ عومه‌ر وته‌بێژی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌هه‌ولێره‌وه‌ رایگه‌یاند: ئه‌و كاره‌ به‌كارێكی دوور له‌نه‌ریتی پێكه‌وه‌ ژیان له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌زانین و جێی قبوڵ نیه‌.

 وتیشی: پێویسته‌ لایه‌نه‌كانی دیكه‌ش هه‌ڵوێستایان هه‌بێت و رێگه‌نه‌ده‌ن هیچ لایه‌نێك هه‌ولێر بۆ خۆی قۆرخ بكات، چونكه‌ هه‌ولێر پایته‌ختی كوردستانه‌و هی هه‌موانه‌.

راشیگه‌یاند: ئه‌و عه‌قڵیه‌ته‌ی ده‌یه‌وێت كوردستان دابه‌شبكات و قۆرخی پایته‌خت بكات لای یه‌كێتی قابیلی قبوڵ نیه‌، چونكه‌ به‌پێی ئه‌و رێككه‌وتانه‌ی له‌نێوانماندا هه‌یه‌ قبوڵكراو نیه‌.

PUKmedia تایبه‌ت

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket