riklam

ئاسایشی سلێمانی سزادانی حەوت تاوانباری راگەیاند

کوردستان 12:14 PM - 2019-09-19
.

.

ئاسایشی سلێمانی سزادانی حەوت تاوانباری راگەیاند كە لەماوەی رابردوودا بەپێی ماددەی 14ی هۆشبەری دەستگیراون.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی لە راگەیەنراوێكیدا كە وێنەیەكی دەست PUKmedia كەوتووە، ئاماژەی بەوەداوە كە لەدرێژەی كارو چالاكییەكانی بەڕێوەبەرایەتیاندا بەمەبەستی نەهێشتن و بنبڕكردن و بازرگانی پێكردنی هەموو جۆرە مادەیەكی هۆشبەرو هەرجۆرە كارێكی نایاسایی، هێزەكانیان توانیان لەڕۆژانی  5/2/2019 تا ڕۆژی  24/6/2019 بەبڕیاری دادوەر، لەپارێزگای سلێمانی حەوت كەس دەستگیر بكەن بەپێی ماددەی (14 مخدرات).

رونشیكردوەتەوە: لەلایەن دادگای تاوانەكانی سلێمانی/2 ڕۆژانی 16/9/2019 و 17/9/2019 و 18/9/2019 سزادراون.

لەبارەی سزای تاوانبارانیشەوەكانیشەوە، رایگەیاندوە: (ا.ع.ح) لەدایكبوی ساڵی (1989) رەگەزی نێر پیشەی كاسب، سزادرا بۆ ماوەی دوو ساڵ و غەرامەكردنی بەبڕی 450 هەزار دینار، هەروەها (س.م.ح) لەدایكبوی 1991  رەگەزی نێر پیشەی كاسب سزادرا بۆ ماوەی شەش مانگ و غەرامەكردنی بەبڕی 450 هەزار دینار،  (س،ع،س) لەدایكبوی ساڵی ( 1979 ) رەگەزی (نێر) پیشەی كاسب، سزادرا بۆ ماوەی شەش مانگ و غەرامەكردنی بەبڕی 450 هەزار دینار.

ئاسایشی سلێمانی ئەوەشی خستوەتەڕوو: (ز.م.ع) لەدایكبوی ساڵی (1996) رەگەزی نێر پیشەی كاسب، سزادرا بۆ ماوەی  شەش مانگ و غەرامەكردنی بەبڕی 450 هەزار دینار، (ب،ع،م) لەدایكبوی ساڵی (1999) رەگەزی نێر پیشەی كاسب، سزادرا بۆ ماوەی شەش مانگ، غەرامەكردنی بەبڕی 450 هەزار دینار، هەروەها (چ.غ.ع) لەدایكبوی ساڵی (2000) رەگەزی (نێر) پیشەی كاسب، سزادرا بۆ ماوەی شەش مانگ و غەرامەكردنی بەبڕی 450 هەزار دینار، (گ.ص.م) لەدایكبوی ساڵی (1984) رەگەزی نێر پیشەی كاسب، سزادرا بۆ ماوەی شەش مانگ و غەرامەكردنی بەبڕی 450 هەزار دینار.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket