riklam

عه‌بدولمه‌هدی: عیراق بۆ هێرشی وڵاتێك به‌كارناهێنرێت

عیراق 12:11 PM - 2019-09-19
.

.

عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له‌تازه‌ترین لێدوانیدا جه‌ختیكردوه‌ته‌وه‌، عیراق نابێته‌ شوێنی هێرشكردنه‌ سه‌ر هیچ وڵاتێك و هه‌مووان به‌یه‌كه‌وه‌ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بكه‌ین به‌شێوه‌ی گفتوگۆو له‌زمانی شه‌ڕ دوربكه‌ونه‌وه‌.

 

عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق وتوویه‌تی:"  عیراق هه‌وڵده‌دات رێگربێت له‌دروستبوونی شه‌ڕ له‌ناو خاكی عیراق و ناوچه‌كه‌و ئه‌مانه‌وێت كێشه‌و قه‌یرانه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی باش چاره‌سه‌ر بكه‌ین".

رونیشكردوه‌ته‌وه‌:" مه‌به‌ست له‌چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان پاراستنی ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی و سه‌روه‌ری خاكی عیراقه‌، وه‌ ده‌كۆشین بۆ ئه‌وه‌ی مه‌شخه‌ڵی  قه‌یرانه‌كه‌ خامۆش بكه‌ین".

 

ئه‌وه‌شی وتووه‌:" په‌یوه‌ندیه‌كی باشمان له‌گه‌ڵ سوریا و وڵاتانی كه‌نداو هه‌یه‌".

عه‌بدولمه‌هدی ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو:"  عیراق نابێته‌ هۆكارێك بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر وڵاتانی تر، به‌ڵگه‌ی روونیش له‌به‌رده‌ستدایه‌ كه‌ له‌خاكی عیراقه‌وه‌ هێرش نه‌كراوه‌ته‌ سه‌ر دامه‌زراوه‌ نه‌وتیه‌كانی عه‌ره‌بستانی سعودیه‌".

 

له‌به‌شێكی تری لێدوانه‌كه‌یدا ووتویه‌تی:" ئه‌گه‌ر عیراق ببێته‌ مه‌یدانی شه‌ڕ ته‌واوی ناوچه‌كه‌  پرچی ئاگری به‌ر ئه‌كه‌وێت، بۆیه‌ ده‌بێت به‌گفتوگۆ كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن".

هاوكات ئه‌وه‌شی وتووه‌:" بڕیاری جه‌نگ بڕیارێكی سه‌خته‌و ده‌رئه‌نجامه‌كانی زۆر دژوارو ئه‌سته‌م ئه‌بێت".

 

PUKmedia  داڕشتنه‌وه‌ی" سامان یاروه‌یس" 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket