riklam

بۆڵتۆن ره‌خنه‌ی توند له‌سیاسه‌تی ترامپ ده‌گرێت

جیهان 11:58 AM - 2019-09-19
.

.

جۆن بۆڵتۆن راوێژكاری پێشووی ئاسايشي ئه‌مریكا له‌دانیشتنێكی دۆستانه‌دا له‌یه‌كێك له‌رێستۆرانته‌كانی منهتنی ئه‌مریكا بووه‌، ره‌خنه‌ی توندی له‌سیاسه‌تی دۆناڵد ترامپی سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا گرتووه‌.

 

جۆن بۆڵتۆن، له‌و دانیشتنه‌دا وتوویه‌تی:" هێنانی وه‌فدی گروپی چه‌كداری تاڵیبان بۆ كه‌مپی دێڤید، وه‌ك ئه‌وه‌ وایه‌ هاتبنه‌ ماڵی قوربانیه‌كانی 11ی سێپته‌مبه‌ر، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و گروپه‌ چه‌كداره‌ په‌نای بۆ رێكخراوی تیرۆرستی ئه‌لقاعیده‌ كردبووه‌وه‌ له‌كاتی رووداوه‌كه‌دا".

 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌:"  گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ كۆریایی باكور و ئێران شكستی به‌دواوه‌یه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و دوو وڵاته‌ ده‌یانه‌وێت له‌ڕێگه‌ی ئه‌و گفتوگۆیانه‌وه‌ فشاره‌ ئابوریه‌كان كه‌مبكه‌نه‌وه‌". 

 

ئه‌وه‌شی وتووه‌:" وه‌ڵام نه‌دانه‌وه‌ی ئێران له‌لایه‌ن ترامپه‌وه‌ له‌كاتی خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌ بێفڕۆكه‌وانه‌ ئه‌مریكایه‌كه‌ وایكرد كه‌ ره‌فتاری ئه‌و وڵاته‌ بچێته‌ چوار چێوه‌ی هێرشبردنه‌وه‌".

 

له‌باره‌ی فه‌نزویلاشه‌وه‌ وتویه‌تی:" 15 هه‌زار سه‌ربازی كوبا له‌ناو خاكی فه‌نزویلان به‌ چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و هێزه‌ له‌و وڵاته‌ حكومه‌تی مادۆرۆ شكست ئه‌هێنێت".

 

PUKmedia  داڕشتنەوە" سامان یاروه‌یس"

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket