riklam

سه‌رۆك كۆمار: پێویسته‌ ھه‌وڵه‌كان یه‌كبخرێن

عیراق 10:53 AM - 2019-09-19
.

.

له‌ چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ شاری ھه‌ولێر سه‌رۆك كۆمار د . به‌رھه‌م ساڵح به‌ جیا له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ به‌رپرسانی ھه‌رێمی كوردستان كۆبووه‌وه‌، سه‌باره‌ت به‌ پێشھات و گۆرانكارییه‌ سیاسی و ئه‌منییه‌كانی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌ گفتوگۆكرا، ھاوكات باس له‌پرسه‌ گرنگه‌كانی نێوان ھه‌ردوو حكومه‌تی فیدراڵ و حكومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان كراو جه‌خت له‌وه‌ كرایه‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ سه‌رجه‌م كێشه‌ ھه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان له‌ رێگای دیاڵۆگ و گفتوگۆ و له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور و یاسا چاره‌سه‌ر بكرێت، به‌تایبه‌تی پرسی بودجه‌ی گشتی ساڵی داھاتوو به‌جۆرێك له‌ به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك بشكێته‌وه‌.

ھه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كانی نێوان سه‌رۆك به‌رھه‌م و به‌رپرسانی ھه‌رێم دا دووپاتكرایه‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ ھه‌وڵه‌كان یه‌كبخرێت به‌ ئاڕاسته‌ی یه‌كڕیزی نیشتمانی و یه‌كخستنی دید و بۆچوونی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان سه‌باره‌ت به‌ پرسه‌ گرنگه‌كان و ریشه‌كێشكردنی تیرۆر به‌یه‌كجاری.

PUKmedia راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار

لینكی بینینی ڤیدیۆكه‌...

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket