گه‌شتێك به‌ناو ئه‌كادیمیای تۆپی پێی سلێمانی

گه‌شتێك به‌ناو ئه‌كادیمیای تۆپی پێی سلێمانی


19/9/2019 09:55:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.

له‌ ته‌نیشت یاریگای وه‌رزشی یانه‌ی سلێمانی ناسراو به‌ ( مه‌لعه‌به‌كه‌) له‌ گه‌ڕه‌كی چوارباخ كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ دێرینترین گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری سلێمانی ، یاریگه‌ی دووه‌می یانه‌كه‌ هه‌یه‌ بۆته‌ شوێنگره‌وه‌ی یاریگه‌ی یه‌كه‌م كه‌ چه‌ند ساڵێكه‌ كه‌مجار مه‌لعه‌به‌كه‌ یاری له‌ ئامێز ده‌گرێت ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی دووه‌م شوێنی گرتۆته‌وه‌و رۆژ نییه‌ تا دره‌نگانی شه‌و زرمه‌ی تۆپی تێدا نه‌بێت .

به‌ دیاریكراوی دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌رو یانه‌ی سلێمانی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ راهێنه‌رێكی وڵاتی ئێران ده‌كه‌ن به‌ ناوی جه‌واد موزه‌فه‌ری تاوه‌كو بتوانێت ئه‌كادیمیایه‌كی تۆپی پێی منداڵان دروست و بكات و ئیدی له‌و كاته‌وه‌ی موزه‌فه‌ری په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌ی سلێمانیه‌وه‌ ده‌كات و گرێبه‌سته‌كه‌ ئیمزا ده‌كه‌ن ، ده‌رگای دووه‌می یاریگه‌ به‌ رووی فێرخوازان ده‌كرێته‌وه‌ .

موزه‌فه‌ری ده‌ڵێت ، شێوازی به‌رێوه‌بردنی ئه‌كادیمیای تۆپی پێی یانه‌ی سلێمانی رێچكه‌ی ته‌قلیدی شكاندووه‌و جیاواز له‌ هه‌موو ئه‌كادیمیاو فێرگه‌كانی كوردستان و ته‌نانه‌ت عێراق مامه‌ڵه‌ ده‌كات ، دروشمێكی گه‌وره‌ لای ئێمه‌ هه‌یه‌ به‌ده‌ر له‌وه‌رزش كردن ئه‌وه‌ش په‌روه‌رده‌ له‌ پێش فێركردنه‌وه‌یه‌ چونكه‌ فێرگه‌كه‌ی ئێمه‌ له‌ ته‌مه‌نی 5 ساڵی تاوه‌كو 14 ساڵان منداڵان وه‌رده‌گرێت و ئه‌وه‌ش ته‌مه‌نێكی هه‌ستیاره‌.

موزه‌فه‌ری ئه‌زموونی كاركردنی چه‌ند ساڵه‌ی له‌ وڵاتانی ئێران و ئیمارات و توركیا هه‌یه‌ ، ئه‌و ئێسته‌ خزمه‌ته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ شه‌ش راهێنه‌ر كه‌ بۆ نزیكه‌ی 200 فێرخواز له‌ ئه‌كادیمیاكه‌ هه‌یه‌ ده‌به‌خشێت ، وه‌ك خۆی ده‌ڵێت زۆرترین  هه‌وڵیان و ئامانجیان به‌رهه‌مهێنانی یاریزانه‌ بۆ ئاستی تازه‌پێگه‌یشتوان و پێشكه‌وتووان ، وه‌ك ده‌ڵێت زۆرترین كاریش له‌گه‌ڵ ته‌مه‌نی ئاڵتونیه‌.

ئه‌كادیمیایه‌كه‌ كه‌ رۆژ به‌ رۆژ له‌ به‌ره‌و پێشچوونه‌ به‌ڵام راهێنه‌ره‌كه‌ نایبشارێته‌وه‌ ئه‌وان پێویستیان به‌ پاڵپشتی زیاتره‌ ، له‌ رابردوو  به‌شدارییان له‌ پاڵه‌وانێتی ئه‌كادیمیاكانی وڵاتی ئێران و ئه‌نجامێكی به‌رزیان تۆماركرد هاوكات له‌ پلانیشدایه‌ پاڵه‌وانێتییه‌كی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌كادیمیاكان به‌رێوه‌ببه‌ن له‌ شاری سلێمانی .

موزه‌فه‌ری ده‌لێت ، به‌ دڵنیایه‌وه‌ چه‌ندین یاریزانی ئه‌كادیمیاكه‌ له‌ ئێستاوه‌ بۆ تیپی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌ی سلێمانی سه‌رخراون ئه‌وه‌ی ئامانجه‌ یاریزان له‌ ته‌مه‌نی 18 ساڵی له‌ تیپی پێشكه‌وتوان ببێت.


PUKmedia ستۆری –هه‌رێز جه‌مال

وێنە هەواڵ
  • image04
  • حەلەبی سوریا.. وێنەی فرانس پرێس

  • image04
  • شه‌هید فاتیح.. یه‌كه‌م شه‌هیدی شۆڕشی نوێ

  • image04
  • له‌ سلێمانیه‌وه‌ پشتگیری رۆژئاوا ده‌كرێت

  • image04
  • كورد له‌ رۆژئاوا ئاواره‌ ده‌بێته‌وه‌

  • image04
  • پەیكەر بۆ د.جەمال ئەحمەد ناسراو بە (باوكی منداڵان) دروستدەكرێت

  • image04
  • لەساڵیادی كۆچی دوایی مام جەلال دا، مەلا بەختیار سەردانی خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئەحمدی کرد

  • image04
  • دوونامه‌ی ده‌ستنوسی سه‌رۆك مام جه‌لال بۆ فه‌رمانده‌ی نه‌مر قادر خه‌بات

  • image04
  • د.عیزەدین مستەفا رەسوڵ كۆچی دوایی


                                           

هونەرمەندێكی شانۆكار كۆچی دوایی كرد


ئێوارەی دوێنێ 18ی تشرینی یەكەمی 2019 هونەرمەند و نووسەر و شانۆكاری دێرینی سلێمانی حەمە سدیقی محامی لەیەكێك لەنەخۆشخانەكانی نزیك فرانكفۆرتی ئەڵمانیا دڵی لەلێدان كەوت وما...


  ئه‌ڵمانیا.. كه‌ژاڵ ئه‌حمه‌د كۆڕێك سازده‌كات
  به‌وێنه‌.. كوردانی دانیمارك پشتگیری له‌رۆژئاوا ده‌كه‌ن
                                           

عومەر شێخ موس: سەركردایەتیی كورد لەسیاسەت تێ نەگەیشتووە


عومەر شێخ موس، سیاسەتمەداری كورد، كە خەڵكی رۆژئاوای كوردستانە جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، ئەو پشتتێكردنەی ئەمەریكا لە رۆژئاوای كوردستان ئەگەر هەیە لە دژی هەرێمی كوردستانیش دووبارە ببێتەوە و دەشڵێت: ب...


  حاجی مەسیفی: بۆ دانانی پارێزگاری كەركوك چیتر سەبرمان نەماوە
  موكه‌ڕه‌م تاڵه‌بانی: به‌ بارزانیم وت ڕیفراندۆم سودی بۆ كوردستان نابێت
                                           

%40ی رێگەكانی هەرێم بۆ شۆفێری گونجاونین

رێگەكانی هاتووچۆ زۆربەیان بێكەڵك و پڕتاسە و چاڵن، حكومەتیش لە توانایدا نەبووە چاكیان بكاتەوە بە بیانووی قەیرانی دارایی، هۆكارێكی رووداوەكانی هاتووچۆش خراپیی ئەو رێگەیان...


  ئاڵتونی زۆر بەختی كچانی دهۆك دەسوتێنێت
  ئه‌و 7 ڕۆژه‌ی عیراقی هه‌ژاند !


کاریکاتێر