ئه‌مڕۆ له مێژوودا
جیهان 08:25 AM - 2019-09-19.
19ی سێبته‌مبه‌ر
رووداوه‌كان..
1356: ئیدوارد ئه‌میری ره‌ش ئینگلته‌ره‌ی به‌ره‌و سه‌ركه‌وتنێكی بێ وێنه برد به‌سه‌ر فه‌ره‌نسیه‌كاندا به سه‌رۆكایه‌تی جونی دووه‌م له شه‌ڕ بواتییه.
1847: خان مه‌حمود خۆی دابه‌ده‌ست توركه‌كانه‌وه و ئه‌وانیش ناردیانه ئاستانه و له‌وێشه‌وه بۆ سیلیسته‌ری بولگاریا.
1882: خدێوی تۆفیق به‌یاننامه‌یه‌كی كۆماری ده‌ركرد كه سوپای میسری هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
1941: هێزه‌كانی ئه‌ڵمانیای نازی ده‌ستیان گرت به‌سه‌ر (كییف) پایته‌ختی ئۆكرانیای سۆڤیه‌تی و ئه‌وه‌ش له میانی جه‌نگی دووه‌می جیهانی.
1957: ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان هه‌ستا به یه‌كه‌مین تاقیكردنه‌وه‌ی بۆمبی ئه‌تۆمی له ژێر رووی زه‌وی.
1959: سه‌ركرده‌ی روسی (نیكیتا خرۆشۆف) رێی لێ‌گیرا سه‌ردانی دیزنی لاند بكات.
1962: محمد البدر حمید ا‌لدین ده‌ستی گرت به‌سه‌ر حوكمڕانی شانشینی موته‌وه‌كیلی یه‌مه‌نی له دوای ئیمام ئه‌حمه‌د كوڕی یه‌حیا.
1971: سه‌ڵته‌نه‌تی عومان دایه پاڵ كۆمكاری وڵاتانی عه‌ره‌بی.
1973: دانانی ئه‌میر كارل گۆستاڤ به مه‌لیكی سوید له پاش باپیری مه‌لیك گۆستاڤی شه‌شه‌م ئه‌دۆلف و ئه‌وه‌ش له ژێر ناوی كارلی شانزه‌هه‌م گۆستاڤ.
1988: ئیسرائیل موشه‌كی ده‌ستكردی (ئوفوق 1)ی هه‌ڵدا له‌سه‌ر موشه‌كه‌ی شافیت.
1989: به‌ستنی كۆنگره‌ی جیهانی له (كابنێرا) ی پایته‌ختی ئوسترالیا سه‌باره‌ت به چه‌كی كیمیایی، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان باسی كورد كرا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئوسترالیا باسی كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه و قوربانیه‌كانی كرد.
1999: هێزی پارێزگاری ئاشتی فره‌ڕه‌گه‌زی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان گه‌شته ته‌یموری خۆرهه‌ڵات له هه‌وڵی گه‌ڕانه‌وه‌ی یاسا و سیسته‌م له ناوچه‌كه‌دا.
2002: سه‌رهه‌ڵدانی جه‌نگی ئه‌هلی له كوت دیفوار.
2002: كوژرانی 5 ئیسرائیلی له هێرشێكی خۆكوژی له پاسێكدا له ته‌لئه‌بیب ، له‌به‌ر ئه‌وه تانكه‌كانی ئیسرائیل هه‌ستان به دانانی ئابڵوقه له‌سه‌ر سه‌رۆكی فه‌له‌ستینی یاسر عه‌ره‌فا له ناو باره‌گاكه‌ی له هه‌رێمه‌كه له (رامه‌ڵڵا) له به‌ره‌ی خۆرئاوا، و له‌و ئابڵوقه‌یه ده‌رنه‌چوو هه‌تا كاتی وه‌فاتی له ساڵی 2004ز.
2004: دادگای سعودی حوكمیدا به‌سه‌ر ئه‌كادیمی (سه‌عیدی كوڕی زه‌عه‌یر) به به‌ندكردن بۆ ماوه‌ی 5 ساڵ به‌هۆی ئیدانه‌كردنیه‌وه و وروژاندنی فیتنه و ده‌رچوون له فه‌رمانی وه‌لی ئه‌مره‌كان، ناوبراو له به‌ندیخانه‌دا 8 ساڵی برده سه‌ر به‌بێ ئاراسته‌كردنی تۆمه‌ت بۆی.
2005: په‌رله‌مانی توركیا كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی گرێدا، شایانی باسه دوای دانپیانانی سه‌ره‌ك وه‌زیرانی توركیا (ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوگان) بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه دۆسیه‌ی كورد به راشكاوانه له‌سه‌ر ئاستی توركیا وتووێژی له‌سه‌ر بكرێت.
2006: سوپای تایله‌ندی دژ به ده‌سه‌ڵات هه‌ستایه‌وه دوای چه‌ند قه‌یرانێكی سیاسی و حاڵه‌تی كوتوپڕیشی راگه‌یاند.
2007: تیرۆركردنی په‌له‌مانتار له ئه‌جومه‌نی نوێنه‌رانی لوبنانی ئه‌نتوان غانم
ئه‌وه‌ش به ته‌قاندنه‌وه‌ی ئۆتۆمبیله‌كه‌ی له ناوچه‌ی سن الفیل.
له‌دایكبوون..
86: ئه‌نتۆنیۆس بیوس، ئیمبراتۆری رۆمانی.
1551: مه‌لیك هنری سێهه‌م، مه‌لیكی فه‌ره‌نسا.
1900: د. مه‌حمود فه‌وزی، جێگری سه‌ركۆماری میسری.
1908: میكا فالتری، رۆماننوسی فنله‌ندی.
1911: ویلیا‌م گولدنگ، رۆماننوسی ئینگلیزی و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی ئه‌ده‌بی ساڵی 1983ز.
1926: ماساتوشی كوشیبا، زانای فیزیای یابانی و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی فیزیای ساڵی 2002ز.
1927: روزماری هاریس، ژنه ئه‌كته‌ری ئینگلیزی.
1928: عه‌بولسه‌لام یاسین، بانگخوازی ئیسلامی مه‌غریبی.
1948: جیرمی ئه‌یرونز، ئه‌كته‌ری ئینگلیزی.
1963: د‌یڤید سلێمان، گۆڵچی تۆپی پێی ئینگلیزی.
1970: سونی ئه‌ندیرسۆن، یاریزانی تۆپی پێی به‌ڕازیلی.
1970: تاكانوری نیشیكاوا، گۆرانیبێژی یابانی.
1971: سانا لاسان، ژنه ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی.
1974: د‌یڤید زیبیدا، ئه‌كته‌ری مه‌كسیكی.
1977: ئه‌شره‌ف ئیحسان فه‌قیه، چیرۆك نوس و نوسه‌ری سعودی.
1978: خورخی لوبیز، یاریزانی تۆپی پێی ئیسپانی.
1984: كیفین زیگرس، ئه‌كته‌ری كه‌نه‌دی.
1989: مبارك المانع، ئه‌كته‌ری كوێـتی.
1989: شه‌زا جه‌وده‌ت، ژنه ئه‌كته‌ری میسری.
وه‌فات..
1710: ئوول رومر، زانای دانیماركی له فه‌له‌كناسیدا.
1843: گاسبارد- گۆستاڤ كوریولوس، زانای بیركاری فه‌ره‌نسا.
1867: به‌درخان پاشا، كه‌سایه‌تی ناوداری كورد
1881: جیمس جارفیڵد، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرووه‌كان.
1962: ئیمام ئه‌حمه‌دی كوڕی یه‌حیا، ئیمامی شانشینی موته‌وه‌كیلی یه‌مه‌نی.
1967: زینایدا سربریاكوڤا، ژنه نیگاركێشی روسی.
2007: ئه‌نتوان غانم، سیاسه‌تمه‌داری لوبنانی.
2011: ئه‌نه‌س سعیدی، ئه‌و منداڵه یه‌مه‌نیه‌ی له ساتی شۆڕشی گه‌نجانی یه‌مه‌نی كوژرا.
جه‌ژن و بۆنه‌كان..
جه‌ژنی سه‌ربه‌خۆیی له سانت كیتس و نیفیس.
جه‌ژنی هێزه چه‌كداره‌كان له چیلی.
جه‌ژنی نه‌ته‌وه‌یی پارێزگای البحیره له میسر.
PUKmedia ئا/ حسێن هه‌ڵه‌بجه‌یی
هەواڵی زیاتر
-
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
02:20 PM - 2024-04-18 -
جه‌زای سه‌ید مه‌جید وه‌ك لێپرسراوی بەشی كارگێڕیی رێكخستن دهسبهكاربوو
01:21 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
05:05 PM - 2024-04-18
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
03:49 PM - 2024-04-18
کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات
10:29 AM - 2024-04-18
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی بۆ ئاماده‌كارییه‌كانی هه‌ڵبژاردن كۆده‌بێته‌وه
10:01 AM - 2024-04-18
زۆرترین خوێنراو
-
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
کوردستان 08:31 PM - 2024-04-18 -
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
کوردستان 05:05 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
کوردستان 04:42 PM - 2024-04-18 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
کوردستان 03:49 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
کوردستان 02:20 PM - 2024-04-18 -
جه‌زای سه‌ید مه‌جید وه‌ك لێپرسراوی بەشی كارگێڕیی رێكخستن دهسبهكاربوو
کوردستان 01:21 PM - 2024-04-18 -
کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات
کوردستان 10:29 AM - 2024-04-18 -
ئێزدییەكان ، دیرۆك و دابونەریتیان
کوردستان 10:05 AM - 2024-04-18