riklam

لەئەڵمانیا ژمارەی هاووڵاتیانی تورك زیاد دەكات

جیهان 06:26 PM - 2019-09-18
.

.

ژمارەی ئەو هاووڵاتیە توركانەی لە ئەلمَانیا داوای مافی پەنابەریان كردوە روی لەزیادبوونەو لەڕیزبەندییەكەشدا بەپلەی چوارەم دێت.

ڕۆژنامەی (راینیشە پۆست)ی ئەڵمانی لەژمارەی ئەمڕۆیدا لەبارەی دیاردەی زیادبونی پەنابەرانی تورك لەئەڵمانیا پشتبەستوو بەداتاكانی بەڕێوەبەرایەتی كۆچ و پەنابەران بڵاویكردوەتەوە: بەپێی ئەو زانیاریانە بەشێكی زۆری ئەو هاووڵاتیە توركیانەی كەڕویان كردوەتە ئەڵمانیاو داوای مافی پەنابەریان كردوە داواكانیان قبوڵكراوە.

ئەوەشی نوسیوە: لەتشرینی یەكەمی ساڵی رابردوەوە تامانگی ئابی ئەمساڵ حەوت هەزارو 610 كۆچبەری توركی داوای مافی پەنابەریان پێشكەش كردوەو  لەو ژمارەیەش 44.8%ی مافی پەنابەری پێدراوە، لەكاتێكدا كۆی ئەو داواكاریانەی كە لە 2018دا پێشكەش كراوە 10 هەزارو 655 كۆچبەر بوەو لەو ژمارەیەش 41.4% ی مافی پەنابەری پێدراوە، ئەمەش بە بەراورد لەگەڵ هەشت مانگی رابردوی ئەمساڵدا كەمترە، لەكاتێكدا لە 2017دا هەشت هەزارو 483 كەس داوای مافی پەنابەری كردوەو لەو ژمارەیەش 28.1%ی وەرگیراوە.

هەر بەپێی سەرژمێرییەكانی نوسینگەی كۆچ و كۆچبەری فیدراڵی ئەڵمانیا لە2016دا  توركیا لەو ریزبەندیانەدا نەبووە، بەڵام لە2017دا توركیا لەپلەی شەشەمدا بووەو لە 2018شدا لەدوای سوریاو عیراق و نەیجیریا پلەی چوارەمی گرتووە.

PUKmedia شیهاب عوسمان- ئەڵمانیا 

 

 

 

43 (1).jpeg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket