riklam

تیپی مۆسیقای سلێمانی هونەردۆستان ئاشتدەکاتەوە

ئەدەب وهونەر 05:49 PM - 2019-09-18
.

.

بە دروشمی روەو هونەرێکی کوردی رەسەن و هاوچەرخ تیپی مۆسیقای سلێمانی بەمەبەستی ئاشتکردنەوەی گوێگرانی هونەری رەسەنی کوردی کۆنسێرتێکی جەماوەری گەورە لە پارکی هەواری شار بەبەێ بەرامبەر بە بەشداری ژمارەیەک هونەرمەندی گەورە سازدەکات.

لەو بارەیەوە جەنگین جەمال ئەندامی تیپی مۆسیقای سلێمانی لە لیدوانێکدا بۆ PUKmedia وتی: تیپی مۆسیقای سلێمانی بەهاوکاری سەرۆک کۆماری عیراق د. بەرهەم ساڵح ، بە دروشمی روەو هونەرێکی کوردی رەسەن و هاوچەرخ کۆنسێرتێکی جەماوەری فراوان لە شاری سلێمانی لەشانۆی رۆمانی لەپارکی هەواری شار سازدەکات.

وتیشی: لە کۆنسێرتەکەدا هونەرمەندان ( ناسڕی رەزازی ، حەمید عوسمان. نیان عەبدوڵا، قاسم هەورامی، ئاریان کەریم، کەویار ) بەشداری دەکەن و مەبەست لە ئەنجامدانیشی ئاشتکردنەوەی گوێگرانی هونەری رەسەنی کوردی و دوباڕە گەڕاندنەوەی گوێگرە بەرەو ڕوی هونەر.

ئەم کۆنسێرتە سەعات ٥ و ٣٠ دەقیقەی ئێوارەی رۆژی ٢٧-٩-٢٠١٩ سازدەکرێت و بەبێ بەرامبەرە.

تیپی مۆسیقای سلێمانی به‌ مه‌به‌ستی پاراستنی ره‌سه‌نایه‌تی و بوژاندنه‌وه‌و گه‌شه‌پێدانی هونه‌ری مۆسیقای كوردی، له‌ شێوازێكی ره‌سه‌ن و هاوچه‌رخدا لەساڵی (١٩٦٧) له‌ شاری سلێمانی دامەزراوە، به‌ ده‌ستپێشخه‌ری كۆمه‌ڵێك هونه‌رمه‌ندی لاوی به‌توانای ئه‌م شاره‌، لە ساڵی ١٩٧٣ بە فەرمی مۆڵەتی کارکردنی وەرگرتوە  لەو سەردەمەدا بوەتە وەرچەرخانێکی نوێ لە بواری هونەری گۆرانی و موزیک چونکە پێش ئەو سەردەمە تەنها لە خویندنگاکاندا تیپی سرودیان دروست دەکرد، ئەم تیپە ماوەی ٥٢ ساڵە بەردەوام خزمەتی هونەری رەسەنی کوردی کردوەو هەتا ئێستاش بەردەوامی هەیە.


PUKmedia هاژە باست

٩.jpg

-٠.jpg

2.jpg

70331592_913429479125341_158886830442283008_n.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket