لەیلا زەریا ئەلبومێكی 14 تراكی بڵاودەكاتەوە

لەیلا زەریا ئەلبومێكی 14 تراكی بڵاودەكاتەوە


18/9/2019 16:39:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.

هونەرمەند لەیلا زەریا هونەرمەندێكی گۆرانی بێژی باكوری كوردستانە و لە دیمانەیەكی PUKmedia دا زیاتر باس لە كارو چوونە ناو دنیای هونەری خۆی دەكات.


PUKmedia : لەیلا زەریا كێیە؟

لەیلا زەریا : لە چەولیك (بینگۆل) باكوری كوردستان لە بنەماڵەیەكی كوردی زازا لە دایك بووم، بەڵام من تەمەنم تەنها پێنج ساڵ بوو كە بە خانەوادەوە ڕۆشتین بۆ ئەڵمانیا هەر لە مناڵیەوە لە شاری هامبۆرگ دەژیم. لە تەمەنێكی بچوكەوە گۆرانیم دەگوت و ئارەزوویەكی زۆرم هەبوو بۆ گۆرانی وتن، زۆریش لە ژێر كاریگەری مامۆستا شڤان و گولیستان بووم، لە تەمەنی پانزە ساڵیەوە دەستم كرد  بە فێربوونی پیتەكانی زمانی كوردی (كورمانجی)، چونكە من لە دایكێكی زازا شێوەزار بووم، بەڵام خۆشەویستیم بۆ زمان و فەرهەنگی كوردی وایكرد لە زوو فێری شێوەزاری كورمانجیش ببم، ئێستاش لە ئەڵمانیا كاری وەرگێڕانی كورمانجی ، زازا بۆ توركی دەكەم.


PUKmedia : یەكەم دەركەوتنی لەیلا زەریا وەك كاری هونەری كەی بوو؟

لەیلا زەریا : ناكرێ پاڵپشتی ماڵەوەمان لەبەر چاو نەگرم، چونكە باوكم زوو زوو دەیوت خۆزگە پێش مردنم گوێ بیستی سیدی كچەكەم دەبوم، دایكم بە هەمان شێوە، ئەوە هاندەرێكی باش بوو بۆ من، بۆ جاری یەكەمیش تەمەنم شانزە ساڵ بوو كە لەگەڵ هونەرمەندی هاوشاریم (ڕەنجبەر عەزیز) كە ناوبانگێكی زۆری هەیە دەستی گرتم و بردمیە سەر ستەیج، هەرگیز لە یادی ناكەم كە یەكێك لە هۆنراوە باشەكانی خۆی دابەمن و پاڵپشتی كردم، بەڵام زۆر بە داخەوە ئەو هونەرمەندە كورد پەروەرە لە تەمەنێكی كورت ساڵی 1988 كۆچی دووای كرد و ماڵئاوای لە ژیان كرد، خۆشەویستم بۆ هونەرمەند ڕەنجبەر لەم ئەلبومەی خۆم دوو گۆرانی ئەو هونەرمەندە عاشق بە كوردەم وتۆتەوە، بە ناوەكانی (دیلۆ دیلۆ ، وای وای نینا).


PUKmedia : لەم دووایانە ئەلبومێكت بڵاو كردەوە، دەكرێ باسێكی ئەو ئەلبومە بكەیت؟

لەیلا زەریا : سوپاس بۆ هاورێی ئازیزم زینەب لیسك كە هاوكاری زۆری كردم بۆ ئەم ئەلبومە بە ناوی (ئاڤا ئەڤینێ)، شایانی وتنە ئەلبومەكەم لە چواردە تراك پێكهاتووە كە سەرجەمیان كوردین بە هەر سێ شێوەزاری (زازاكی، كورمانجی و سۆرانی) تێكست و ئاوازەكانی جیاوازن و چواردانەش كراون بە كلیپ، كە دانەیەكیان لە سروشتی جوانی چەولیك تۆماركراوە و تێكەستی چەند شاعیرێكی جیاوازم بەكارهێناوە وەك (دیلەك ئاگداغ، زەینەب، مهمەت مهدی، ...) یەكێكیشیان گۆرانیەكی گەورە هونەرمەندی كورد حەسن زیرەكە بە شێوەزاری سۆرانی.

لە ئەلبومی ئاڤا ئەڤینی شەش بەرهەم هی خۆمن بە هاوكاری هاوڕێم زەینەب كە سێ دانەییان خۆم تێكستەكانم نوسیووە، دە گۆرانیم بە شێوەزاری زازاكی و سێ بە كورمانجی و دانەیەكیش سۆرانیە.


PUKmedia : ئاستەنگەكانی بەردەم لەیلا زەریا چین؟

لەیلا زەریا : گۆرانی گوتن بە كوردی بە تایبەتی لە باوكوری كوردستان ئاستەنگی زۆری دێتە پێش بە تایبەتی ئەو هونەرمەندانەی كە لە بنەماڵەیەكی دڵسۆز و كوردپەروەرن، بە نمونە سەیری ئەو هونەرمەندە وڵاتپارێزانەی باكور بكە بەردەوام كێشەییان بۆ دروست دەكرێت و ناهێڵدرێت بەرهەمەكانیان بفرۆشرێت یان دەربەدەر دەكرێن، هەڵبەتە منیش بنەماڵەكەمان وڵاتپارێزن و خەباتگێڕن، بەڵام شانازی بە هەموو ئەو كێشانەشەوە دەكەم كە بەهۆی كوردپەروەریمەوە دێنە ڕێم، سەرەڕای كێشەی ئابوریم، چونكە كۆی تێچووی ئەم ئەلبومە لە ئەستۆی خۆم بووە، ئەمەش كێشەیەكی گەورەی بۆ دروست كردم تاوەكو تەواوم كرد، بەڵام ئاسودەم دووای ئەوەی خەڵكێكی باش پاڵپشتی مەعنەوی كردم.


PUKmedia : بە نیاز نیت لە باشوری كوردستان كارێكی هونەری بكەیت؟

لەیلا زەریا : ئارەزوو دەكەم و بیری لێدەكەوە بەڵام پێویستم بە پاڵپشتیە بۆ ئەوەی بتوانم، چونكە دەمەوێت كارێكی باش بكەم بە نمونە كۆنسێرتێكی باش لە هەردوو شاری خۆشەویستی سلێمانی و هەولێر، دەزانم لە هەرێمی كوردستان هونەر بۆ ئاستێكی زۆر باش گەشەی كردووە، ئەوەش دەبێتە مایەی دڵخۆشیم كە بتوانم كار لە هەرێمی كوردستان بكەم.


PUKmedia  تاژاو محەمەد

 

لینكی یاریدەدەر بۆ بینینی بەرهەمەكانی...

 

وێنە هەواڵ
  • image04
  • .

  • image04
  • .

  • image04
  • تێکۆشەرانی دێرین ھەموو ئەو ھەڤاڵە خەباتگێڕانەن کە لە رەوتی خەباتی دەیان ساڵەی یەکێتی و شۆڕشی نوێدا رۆڵیان لەسەرخستنی ئەم کاروانە چل و پێنج ساڵیەدا گێڕاوە.

  • image04
  • .

  • image04
  • .

  • image04
  • .

  • image04
  • چوارتا.. رەشەبا دەیان درەختی لەڕەگ دەرهێنا

  • image04
  • .


                                           

پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كانی هه‌نده‌ران یادی دامه‌زراندنی یه‌كێتی پیرۆز ده‌كه‌ن


له‌ڕێگه‌ی سكایپه‌وه‌ به‌ سه‌رپه‌رشتی سه‌عدی پیره‌ لێپرسراوی مه‌كته‌بی ناوه‌نده‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات و مه&zw...


  کەنەدا.. تەرمی ئاران بە خاك دەسپێردرێت
  فینلاند..ناوەندی یەکێتیی کۆدەبێتەوە
                                           

ئه‌سه‌سه‌رد: ده‌بێت پێداچوونه‌وه‌ به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ پارتی بكه‌ین


سكرتێری ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت: ئێستا پارتی بۆته‌ دوو باڵ و ئه&zwn...


  %63ی شه‌هیدانی كوردستان له سنووری سلێمانییه‌
  44 ساڵ لەمەوبەر کتێبخانەیەک سلێمانی روناککردەوە
                                           

ڕۆژی جیهانیی نه‌هێشتنی جگه‌ره‌كێشان

جگه‌ره‌، تووتنی پێچراو له‌ په‌ڕه‌ كاغه‌زێكه‌وه‌یه‌ كه‌ ئاگر ده‌درێ و دووكه‌ڵه‌كه‌ی ده&zw...


  سه‌نته‌ری میدیای دیجیتاڵی: جیهان له‌به‌رده‌م هێرشدایه‌
  خانەقین .. بەتەنیا بەرگری لە گوندەكەیان دەكەن


کاریکاتێر