riklam

بافڵ تاڵەبانی:کار بۆ بنیادنانی بەرەیەکی نیشتمانیی دەکەین

ی.ن.ک‌‌ 03:38 PM - 2019-09-18
.

.

بافڵ تاڵەبانی لە دەباشان چاویكەوت بە ویلیم كۆسین كونسوڵی گشتی ھۆڵەندا  لە ھەرێمی كوردستان لە دیدارێكدا دواین پەرەسەندنە سیاسی و ئەمنییەكانی ھەرێم و عێراق و ناچەكە گفتوگۆیان لەبارەوەكرا.

بافڵ تاڵەبانی لەبەر رۆشنایی ھەلومەرجی سیاسی و پێشھاتەكان باری سەرنجی لە گۆشەنیگای سیاسەت و بڕیاری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان خستەڕوو ئاماژەی بۆ ئەوەكرد یەكێتیی لەگەڵ یەكخستنەوەی ماڵی كورد و یەك وتاری نیشتمانی و نەتەوەییە بۆ سەرجەم پرسەكان و كار بۆ بنیادنانی بەرەیەكی نیشتمانیش دەكەین.

ئەو ھەنگاوەشی لە بەرژەوەندی باڵای گەلەكەمان وەسفكرد لەبارەی پەیوەندی لایەنە سیاسیەكان و رێكەوتنی سیاسی نێوان یەكێتیی و پارتی بافڵ تاڵەبانی راشكاوانە بەرچاوڕوونیدایە وەفدی میوان و رایگەیاند: راستە نیگەرانی ھەیە و سەرنجمان ھەیە لەسەر جێبەجێنەكردنی رێكەوتنامەكە وەك خۆی  بەڵام ھەوڵی جددی ھەیە تا لەرێگای لێكتێگەیشت و زمانی ھاوبەش كێشەكان چارەسەر بكەین و پێكەوە ھەموومان بەرنامەی حكومەتی نوێ بۆ چاكسازی و بەڕێوەبردنێكی نوێ بۆ ھەرێمێكی نوێ جێبەجێبكەین و درێژە بە سیاسەتی نیشتمانیی خۆشمان ئەدەین بۆ كۆكردنەوەی لایەنەكان لەچوارچێوەی یەكڕیزی نیشتمانی.


PUKmedia  تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket