riklam

ئەنجومەنی ناوەندی: پشتیوانی فەرماندەی هێزەكانی 70ین

ی.ن.ک‌‌ 03:29 PM - 2019-09-18
.

.

ئەمڕۆ 18ی ئەیلولی 2019، وەفدێكی باڵای ئەنجومەنی ناوەندی بەمەبەستی پیرۆزبایی و دووپاتكردنەوەی پشتیوانی و هەماهەنگی سەردانی مستەفا چاوەڕەش لێپرسراوی نوێی فەرماندەی هێزەكانی 70 یان لە فەرماندەی گشتی كرد.

سەرەتا زوبێر عوسمان جێگری یەكەمی سكرتێری ئەنجومەنی ناوەندی وێرای پیرۆزبایی لەدەستبەكاربوونی مستەفا چاوڕەش وەك لێپرسراوی فەرماندەی هێزەكانی 70 و رۆڵی شێخ جەعفەر شێخ مستەفا كە ماوەیەكی زۆرو خزمەتێكی ئێكجارو ماندبوونی بەگرنگ وەسف كرد.

وتیشی: پێشمەرگە وەك هێزێكی شۆڕشگێری سیاسی چەكدار جێی شانازی و فەخرە بۆ هەموو كورد و ئازادیخوازێك كە بەگیانی خۆیان خەباتیان لە پێناوی گەلی كوردستان و ئازادیدا كردوەو پێویستە ئاوڕی جددیتر لە هێزەكانی پێشمەرگە بدرێتەوە لە ماف و ئیمتیازەكانیان هەروەها لە راهێنان و مەشق و تەجهیزدا.

لای خۆیشەوە مستەفا چاوڕەش خۆشحاڵی خۆی بۆ سەردانی ئەنجومەنی ناوەندی دەربڕی و رایگەیناد: كوڕی ئەم یەكێتیەم هەر كارێكم پێبسپێردرێت بەوپەڕی دڵسۆزییەوە ئەنجامی دەدەم و هەموو تەمەنم لە پێناوی خزمەتكردنی گەلەكەم و حزبەكەم بەخشیوە بەهاوكاری وهەماهەنگی دڵسۆزان و خەمخۆران كاروانی خەبات بەردەوامە هەتا گەلەكەمان دەگەیەنینە كەناری ئارام و مافە زەوتكرا و بەدەستنەهاتوەكانمان بەدی دەهێنین.

لەبەشێكی تری دیدارەكەدا وێڕای گفتوگۆكردن لەسەر هەنگاوەكانی بەستنی كۆنگرەی چوارەم كە پەیڕەوی ناوخۆ و گیانی هەڤاڵانە بكرێنە بنەما، پشتیوانی و هەماهەنگی نێوان ئەنجومەنی ناوەندی بۆ هێزەكانی پێشمەرگە و فەرماندەی یەكەی 70 دووپاتكرایەوە.

دواتر وەفدەكەی ئەنجومەنی ناوەندی سەردانی فەرماندەی هێزەكانی پشتیوانی دوو یان كردو لەلایەن لیوا ركن مەریوان حەمەئەمین و فەرماندەو ئەفسەرانەوە پێشوازییان لێكراو لەدیدارێكدا هەیكەلی ئیداری و بەرێوەبردن و رۆڵی یەكلاكەرەوەی هێزەكانی پشتیوانی دوو لەشەڕگەكاندا بەتایبەتی لە شەڕی داعشدا  لە هەموو سنورەكان خستەروو، لە بەرامبەریشدا ئەندامانی ئەنجومەنی ناوەندی وێرای دەربڕینی خۆشحاڵی خۆیان بۆ ئەم هێزە مەشق پێكرا و راهێندراوە پشتیوانی خۆیان بۆ دووپاتكردنەوە.

PUKmedia راگەیاندنی ئەنجومەنی ناوەندی 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket