riklam

عیراق دواجار له‌باره‌ی په‌نابه‌رانه‌وه‌ بڕیاریدا

عیراق 02:15 PM - 2019-09-18
.

.

ئاری جه‌لال سه‌رۆكی ده‌زگای لوتكه‌ رایگه‌یاند، حكومه‌تی عێراقی بڕیارێكی گرنگیداوه‌ سه‌باره‌ت به‌چاره‌نوسی ئه‌و په‌نابه‌ره‌ عێراقیانه‌ی له‌ژێرفشاردان له‌لایه‌ن وڵاتانی ئه‌وروپاو ئه‌مریكا بۆ ناردنه‌وه‌ی زۆره‌ ملێ، سه‌رۆكی ده‌زگای لوتكه‌ ڕایگه‌یاند: له‌سه‌ره‌تای ئه‌م ساڵه‌وه‌ هه‌وڵی جدی دراوه‌ كه‌ حكومه‌تی عێراقی دژی به‌زۆرناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران بڕیاربدات.

هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند: له‌كۆبونه‌وه‌كانمان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراق له‌ به‌غداو هاتنی نوێنه‌رانی وه‌زه‌راتی كۆچ و كۆچبه‌ران بۆ پارێزگای سلێمانی و كۆبونه‌وه‌ی نوێنه‌رانمان له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات له‌گه‌ڵ پاڵوێزخانه‌كانی عێراق له‌ئه‌وروپا.

راشیگه‌یاند: ناكرێت چیتر په‌نابه‌رانی عیراقی له‌فڕۆكه‌خانه‌كانی عیراق به‌بێ به‌ڵگه‌ وه‌ربگێرێنه‌وه‌. هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ حكومه‌تی عیراقی دواجار بڕیارێكی گرنگیدا له‌باره‌ی چاره‌نوسی په‌نابه‌رانی عیراقی كه‌ وڵاته‌كه‌ی خۆی ده‌بوێرێت له‌ وه‌رگرتنه‌وه‌و گه‌ڕانه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی له‌وڵاتانی ئه‌وروپاو ئه‌مریكا، بۆ ئه‌م پرسه‌ش چه‌ند هه‌وڵێكیان خستوه‌ته‌گه‌ڕ.

هه‌رله‌مباره‌یه‌وه‌ جاسم ئه‌لعه‌تیه‌ جێگری وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق راگه‌یاندوه‌، كه‌ له‌چه‌ند رۆژی داهاتوودا وه‌فدێك ده‌نێرینه‌ شاری جنێفی پایته‌ختی سویسرا بۆ تاوتوێكردنی پرسی په‌نابه‌ران و ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی كه‌ هیچ دیكیۆمێنتێكی فه‌رمیان نییه‌ بیسه‌لمێن كه‌ ئه‌وان هاوڵاتی عێراقین.

ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه‌، حكومه‌تی عێراق پشتگیری ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌كات كه‌ له‌سه‌ر خواستی خۆیان ده‌گه‌رێنه‌وه‌و له‌ هه‌وڵدان له‌گه‌ڵ چه‌ند وڵاتێكی ئه‌وروپی بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و رێكارانه‌ی كه‌عێراقییه‌ كۆچبه‌ره‌كانی پێ ده‌نێردرێته‌وه‌. په‌نابه‌رانی عێراقی پێشتر رایانگه‌یاندبوو كه‌ له‌هه‌ندێك وڵاتانی ئه‌وروپاو ئه‌مریكا چه‌ند رێكارێك بۆ ناردنه‌وه‌یان به‌زۆر بۆ وڵاتی یه‌كه‌میان له‌ ئارادایه‌.


PUKmedia ده‌زگای لوتكه‌

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket