riklam

حاكم قادر پێشوازی لەدایكی شەش شەهید دەكات

ی.ن.ک‌‌ 01:38 PM - 2019-09-18
.

.

حاكم قادرحەمەجان ئەندامی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لەبارەگای مەكتەبی سیاسی لەسلێمانی پێشوازی خاتوو فەهیمە ئەمین حەسەن  دایكی شەش كوڕ و خوشكی دووبرای شەهیدی قارەمانی یەكێتی كرد.

 لەدیدارەكەدا حاكم قادر ستایشی گیانفیدایی كەسوركار و بنەماڵە تێكۆشەرەكەیانی لەبەرامبەر ئەو قوربانیدانە كەم وێنەیەدا كردو وتی: نموونەی ئەو فیداكارییە لەنێو لاپەڕەكانی مێژووی خەباتی گەلاندا كەمن و رایگەیاند، یەكێتی لەقۆناغەكانی پێشووی سەردەمی شۆڕش لەشاخ، دواتریش بۆ قۆناغی شارستانی وحوكمڕانی دوای ئازادی هەمیشە لەپێناو دەستەبەر و بەدەستهێنانی مافەڕەواكانی گەلەكەمان و فراوانبونی بازنەی دیموكراسی ، بەبەخشینی رووبارێك خوێنی رۆڵە ئازاو چەلەنگەكانی سەرمەشق وڕابەری فیداكاران بووەو ، بۆ ساتێكیش ڕووەو دواوە پاشەكشەی نەكردووە ، هەرلەو مەبدەئەوە ئامادەیی یەكێتی نیشتمانی كوردستانی بۆ كەسوكارو بنەماڵە شۆڕگێڕەكانی گەلەكەمان بۆ هەموو هاوكاری وپشتیوانی دووپاتكردەوە .

پێویستی ئاماژەبۆكردنە خاتوو فەهیمە ئەمین حەسەن دایكی شەش شەهیدی قارەمانە بەناوەكانی:

نوری ئەحمەد عەلی

محەمەد ئەحمەد عەلی

عەبدوڵا ئەحمەد عەلی

سەعید ئەحمەد عەلی

فایەق ئەحمەد عەلی

عەلی ئەحمەد عەلی

لەگەڵ دووبرای شەهید بەناوەكانی

شەهیدی فەرماندە عادل ئەمین ناسراو بەمامۆستا عادل .

شەهید جەلال ئەمین .

PUKmedia راگەیاندنی دەستەی كارگێڕی

 

 

98.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket