riklam

یه‌كێتی و پارتی و گۆڕان ڕێككه‌وتنێكی سێ قۆڵی ده‌كه‌ن

ی.ن.ک‌‌ 01:11 PM - 2019-09-18
.

.

هه‌ریه‌كه‌ له‌ یه‌كێتی، پارتی و گۆڕان ڕێككه‌وتنێكی سێقۆڵی بۆ دابه‌شكردنی 202پۆستی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌ن و بڕیار وایه‌ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش كۆبوونه‌وه‌یه‌كی سێ قۆڵی بكه‌ن و ورده‌كاریی ڕێككه‌وتنه‌كه‌یان و دابه‌شكردنی پۆسته‌كان بخه‌نه‌ به‌ر باس.


به‌ مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی ڕێككه‌وتننامه‌یه‌كی سیاسی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری حكومه‌ت، هه‌روه‌ها بۆ دابه‌شكردنی 202 پۆستی پله‌ باڵای حكومه‌ت، یه‌كێتیی و پارتی و گۆڕان تا كۆتایی هه‌فته‌ی داهاتوو كۆبوونه‌وه‌یه‌كی سێ قۆڵی بكه‌ن.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم كه‌ نه‌یویست ناوی ئاشكرا ده‌ڵێت: لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی ناو حكومه‌تی هه‌رێم كه‌ پێكهاتوون له‌ یه‌كێتی و پارتی و گۆڕان، به‌م نزیكانه‌ كۆ ده‌بنه‌وه‌ به‌ ئامانجی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر دابه‌شكردنی پۆسته‌ باڵاكانی خوار پله‌ی وه‌زیر، هه‌روه‌ها ئه‌نجامدانی ڕێككه‌وتنێكی هاوبه‌ش و سیاسی له ‌نێوان هه‌رسێ‌ لایه‌ن بۆ باشتر به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری حكومه‌ت.

ئه‌گه‌رچی ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه‌ حكومه‌تی هه‌رێم پێك هاتووه‌، به‌ڵام تا ئێستا لایه‌نه‌ پێكهێنه‌ره‌كانی حكومه‌ت له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا گفتوگۆیان نه‌كردووه‌.

عه‌لی حه‌مه‌ساڵح، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دانوستانكاری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت ده‌ڵێت: وه‌ك بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ دوو كۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ پارتی داوامان كردووه‌ كه‌ كۆبوونه‌وه‌ی سێ قۆڵی له‌نێوان لایه‌نه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی پێكهێنه‌ری حكومه‌تدا بكه‌ین.

وتیشی: ئامانج له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ ئه‌وه‌یه‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان به‌ كردار زه‌مینه‌سازی و پشتگیری له‌ چاكسازی و میكانیزمی جێبه‌جێكردنی كاره‌كان بكه‌ن، له‌ ڕووی چۆنێتیی به‌ڕێوه‌بردن و خه‌رجییه‌كان.

ململانێی هێزه‌ سیاسییه‌كان له‌ ماوه‌كانی ڕابردوو و به‌ تایبه‌ت سه‌روه‌ختی هه‌ڵبژاردندا، تا ئێستاش به‌ ته‌واوی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانیان ته‌می درووست كردووه‌.
عه‌تا شێخ حه‌سه‌ن، وته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێت: له‌ لایه‌ن پارتییه‌وه‌ هه‌وڵێك هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌كان فراوانتر بكرێت، بۆ ئاسانتركردنی چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی هه‌رێم و نێوان هه‌رێم و به‌غدا.

ده‌شڵێت: له‌و كۆبوونه‌وه‌ سێ قۆڵییه‌دا كه‌ باس كراوه‌، باس له‌كاری ته‌كنیكی كابینه‌ی حكومه‌ت ده‌كرێت، به‌ تایبه‌ت پرسی پۆسته‌ وه‌زارییه‌كانی خوار وه‌زیر و پشكی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان له‌ پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ره‌ گشتییه‌كان و پله‌ باڵاكانی تر.

مسته‌فا چاوڕه‌ش، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی 70ی یه‌كێتی ده‌ڵێت: وڵات به‌و دۆخه‌ی ڕابردوو به‌ڕێوه ‌ناچێت، پێویسته‌ هه‌رێمی كوردستان نه‌درێته‌ ده‌ست قه‌زاو قه‌ده‌ر، لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی ناو حكومه‌ت كۆ ببنه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كاروباره‌ی كه‌ ڕاگیراون چاره‌سه‌ریان بۆ بدۆزرێته‌وه.‌

وتیشی: ئه‌گه‌ر حزبه‌كان له ‌ناو خۆیاندا گونجاو نه‌بن حكومه‌ت به‌ڕێوه ‌نابرێت، بۆیه‌ پێویسته‌ دانیشتن بكه‌ن و بگه‌ن به‌ ئه‌نجامێك له‌ پێناو خزمه‌تكردنی خه‌ڵك.

PUKmedia هه‌فته‌نامه‌ی ئاژانس

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket