riklam

مەكتەبی سیاسی هەنگاوەكانی بەستنی كۆنگرە تاوتوێ دەكات

ی.ن.ک‌‌ 12:36 PM - 2019-09-18
.

.

پێشنیوەرۆی ئەمڕۆ 18-9-2019 بەسەرپەرشتی كۆسرەت رەسول عەلی جێگری سكرتێری گشتی، كۆمیسیۆنی باڵای كۆنگرەی چوارەمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بارەگای مەكتەبی سیاسی لە سلێمانی كۆبووەوە. 

  لە كۆبونەوەكەدا، ئامادەكاریی‌ و هەنگاوەكان بۆ بەستنی كۆنگرەی چوارەمی یەكێتی تاوتوێ كران‌ و ئەو پێشنیاز و بۆچوونانەیش گفتوگۆیان لەبارەوە كرا، كە بەشێوەیەكی بنیاتنەرانە‌و بۆ سەركەوتنی كۆنگرە خراونەتەروو. 

  لە كۆبونەوەكەدا بڕیاردرا، لە ئایندەیەكی نزیكدا، كۆمیسیۆنی باڵا لەگەڵ سەرۆكی لیژنە جیاجیاكانی سەربە كۆمیسیۆنی باڵا كۆببێتەوەو تەواوی دیدو پێنشیازەكان لە پاكێجێكدا لە ژێر رۆشنایی گۆڕانكارییەكانی كوردستان‌و عیراق‌و ناوچەكە‌و ئەركە نوێیەكان‌و گۆڕانكارییەكانی ژیانی رێكخراوەیی‌و شێوازی نوێ خەبات گەڵالە بكرێن.

PUKmedia راگەیاندنی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket