riklam

دواین زانیاری له‌سه‌ر ناردنی پاره‌كه‌ی به‌غدا

ئابوری 06:53 PM - 2019-09-17
.

.

عابد ساڵح مزوری‌ به‌ڕێوه‌به‌ری لقی هه‌ولێری بانكی ناوه‌ندی عیراق ئاشكرای ده‌كات، تائێستا پاره‌كه‌ی به‌غدا بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان نه‌خراوه‌ته‌سه‌ر حساب بانكی هه‌رێم.

حكومه‌تی ‌عیراق مانگانه‌ نزیكه‌ی 454 ملیار دینار بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی‌ هه‌رێم ده‌نێرێت، به‌ڵام له‌ماوه‌ی ئه‌م مانگه‌دا هیچ بڕه‌ پاره‌یه‌كی ڕه‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان نه‌كردووه‌، به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ دابه‌شكردنی‌ مووچه‌ به‌خاوی‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

لای خۆشیه‌وه‌ عابد ساڵح مزوری‌ به‌ڕێوه‌به‌ری لقی هه‌ولێری بانكی ناوه‌ندیی عیراق ڕایگه‌یاند، تائێستا هیچ واده‌یه‌ك بۆ ناردنی‌ پاره‌كه‌ دیاری نه‌كراوه‌، چونكه‌ مانگانه‌ له‌دوای‌ 15ی‌ مانگه‌وه‌ پاره‌كه‌ ده‌نێردرێت، ئێمه‌ش چاوه‌ڕێین تاوه‌كو دابه‌شكردنی‌ مووچه‌ خێرا بكه‌ین.

PUKmedia كه‌ناڵی گه‌لی كوردستان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket