riklam

وه‌زیری پێشمه‌رگه و كونسوڵی گشتیی كۆماری میللی چین كۆدەبنەوە

ی.ن.ک‌‌ 04:53 PM - 2019-09-17
.

.

ئه‌مڕۆ 17ی ئه‌یلولی 2019 شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ نیی رۆتشی، كونسوڵی گشتیی كۆماری میللی چین كۆبۆوه‌.

له‌ده‌ستپێكی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ رایگه‌یاند: په‌یوه‌ندی نێوان گه‌لی كورد و گه‌لی چین مێژووێكی درێژی هه‌یه‌ و هه‌ردوولا خاوه‌ن كه‌لتوور و مێژووێكی قوڵ و هاوبه‌شن.

وتیشی: ئێستا وڵاته‌كه‌مان له‌قۆناغی بونیادنان و فراوانكردنی بازنه‌ی په‌یوه‌ندیه‌ ئابووری و كولتوری و فه‌رهه‌نگیه‌كانێتی له‌گه‌ڵ ووڵاتانی دونیا، ئه‌زمونی باشوری رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا به‌تایبه‌ت كۆماری میللی چین، كه‌ پێشكه‌وتنی گه‌وره‌ی به‌ده‌ستهێناوه‌ بۆ ئێمه‌ گرنگه‌.

وتشی:كونسوڵی نوێی چین رایگه‌یاند: زۆر دڵخۆشم و شانازییه‌كی گه‌وره‌یه‌ بۆ من كه‌ له‌كوردستان كارده‌كه‌م، چونكه‌ لێره‌وه‌ له‌رێگه‌ی  خه‌بات و تێكۆشانی قاره‌مانانه‌ی پێشمه‌رگه‌وه‌ ئاشتی و ئارامی ناوچه‌كه‌ و مرۆڤایه‌تی به‌گشتیی پارێزراوه‌. وتیشی: ئێمه‌ هه‌موو ئاماده‌یه‌كمان هه‌یه‌ له‌فراوانكردنی بازنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان، ئاڵوگۆركردنی شاره‌زایی له‌بواره‌ جیاوازه‌كاندا.

له‌كۆتایی دیداره‌كه‌دا،  كونسوڵی گشتیی كۆماری میللی چین، رایگه‌یاند: ئێستای زۆربه‌ی ووڵاتانی دونیا له‌رووی هه‌ڵكشانی ئابووری و بازرگانی روویان له‌چینه‌، چونكه‌ كۆماری چین ئاراسته‌ی پێشكه‌وتنی گرتۆته‌به‌ر و وڵاتانیش ده‌یانه‌وێت هه‌ماهه‌نگ بن.

وتیشی: هه‌نگاو به‌هه‌نگاو هه‌وڵه‌كانمان چڕ ده‌كه‌ینه‌وه‌ تا په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌بواره‌ جیاوازه‌كاندا له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان فراونتر بكه‌ین.

PUKmedia  راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket