riklam

دەرچواندنی فەرمانێک نارەزایی دەزگای هەڵبژاردنەکانی یەكێتی لێدەكەوێتەوە

ی.ن.ک‌‌ 02:37 PM - 2019-09-17
.

.

ئاشکرایە لای هەمووان کە یاسای ژمارە ( ١٤ ) ی ساڵی ٢٠١٩ی هەمواری یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراق ژمارە ( ١٢ ) ی ساڵی ٢٠١٨، لەماددەی ( ١٢ )دا هەمواری ماددەی ( ٣٥ ) ی یاساکە دەکات بە زیادکردنی دوو بڕگەی ( حەوتەم و هەشتەم ) بۆ ئەو ماددەیە کەتیایدا ئاماژە بەوە دەکات کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان پابەند دەبێت بە وردبینی و هاوتاکردنی تۆماری دنگدەرانی پارێزگای کەرکوک، بە پشت بەستن بە فۆرمی خۆراک و ناسنامەی باری شارستانی لەماوەیەکی دیاریکراودا کەلە ٣١/١٢/٢٠٢٠ دا کۆتایی دێت،کەبەهاوتاکردنە سەرجەم ئەو ناوانەی جیاوازیان هەیە لەهەردوو تۆمار لادەبرێت لەتۆماری دەنگدەران جگە لەوناوانەی کە لەلیژنەی بەدواداچوونی ڕاستیەکان کێشەیان نەبووە بەپێی ماددەی ( ١٤٠ ) دەستوری عیراقی.

 بەڵام ئەوەی مایەی نیگەرانییە، دەرچواندنی فەرمانێکی دیوانیی ژمارە ( ١٤ ) ٢٦/٨/٢٠١٩ لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی عیراقەوە بەپێکهاتنی لیژنەیەک بۆ ئەو مەبەستەی لەیاساکەدا ئاماژەی پێ کراوە، سەرجەمیان لەپێکهاتەی عەرەبین، ئەمەش دژی بنەمای تەوافقە لە دەستوری عیراقدا ئاماژەی پێکراوە، بۆ بەرجەستەکردنی پێکەوە ژیانی ئاشتیانە لەو شارەدا کەدەبوو لایەنی کەم بەڕێوەبەری ئۆفیسی کەرکوکی لیژنەی باڵای جێبەجێ کردنی ماددەی ( ١٤٠ ) ی دەستوری عیراقی تێیدا ئەندام بوایە یاخود نوێنەری کورد وتورکمان و کلدان و ئاشوری پێکهاتەکانی تری ئەو شارەی تێدا بوایە.
 

هەروەها ئەم بڕیارە دیوانیە سەرپێچی بڕگەی حەوتەمی ماددەی ( ٣٥ ) ی یاسای ناوبراو دەکات بەدیاری کردنی ماوەی ٦٠ رۆژ بۆ جیبەجێ کردنی پرۆسەی ووردبینی  و هاوتاکردنی ناوەکان لەتۆماری دەنگدەران کە یاساکە ٣١/١٢/٢٠٢٠ دیاری کردووە .

لەکۆتاییدا داواکارین لەجەنابی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق پێداچوونەوە لە پێکهێنانی ئەو لیژنەیەدا بکات و بەشێوەیەک نوێنەری سەرجەم پێکهاتەکانی شاری کەرکوک تێیدا بێت بۆ پاراستنی ئارامی و پێکەوە ژیان لەو شارەدا.


د.بڕیار رەشید وتەبێژی دەزگای هەڵبژاردنی (ی.ن.ك)


PUKmedia    تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket