riklam

ئێران جارێكی دیكه‌ دانوستان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ڕه‌تده‌كاته‌وه‌

جیهان 12:16 PM - 2019-09-17
.

.

ئایه‌توڵڵا خامه‌نه‌یی ڕابه‌ری ئێران جارێكی دیكه‌ ڕایگه‌یاند ئێران به‌هیچ شێوه‌یه‌ك دانوستان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ناكات.

رابه‌ری ئێران ڕایگه‌یاند: ئه‌مریكییه‌كان هه‌ندێك جار ده‌ڵێن دانوستان به‌بێ مه‌رج ده‌كه‌ین و جارێكی دیكه‌ش ده‌ڵێن دانوستانی مه‌رجدار ده‌كه‌ین، ئه‌و جۆر قسانه‌ یان له‌ڕووی سیاسه‌تێكی ئاڵۆزه‌وه‌یه‌ یان بۆ سه‌رلێشێواندنی لایه‌نی به‌رامبه‌ر ، كه‌ ئێران سه‌ری لێ ناشێوێندرێت چونكه‌ ڕێگای ئێمه‌ ڕوونه‌ و ده‌زانین چی ده‌كه‌ین.

ساڵی ڕابردوو ئه‌مریكا 12 مه‌رجی بۆ دانوستان ده‌كه‌ین له‌گه‌ڵ ئێران خسته‌ڕوو، له‌ئێستاشدا دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ڵێت: واشنتۆن به‌بێ مه‌رج ئاماده‌یه‌ دانوستان له‌گه‌ڵ ئێران بكات، له‌سه‌روبه‌ندی سه‌ردانی ڕۆحانی بۆ ئه‌مریكا جارێكی دیكه‌ خامه‌نه‌یی هه‌رجۆره‌ گفتوگۆ و دانوستانی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ڕه‌ت كرده‌وه‌.

PUKmedia  ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket