riklam

زیره‌ك میره‌ له‌باره‌ی پڕۆژه‌كه‌ی بۆ PUKmedia ده‌دوێت

ئەدەب وهونەر 11:20 AM - 2019-09-17
.

.

زیره‌ك میره‌، ئه‌و هونه‌رمه‌ندی كه‌ به‌ په‌یكه‌ره‌ پڕ مقۆمقۆكه‌ی به‌رده‌م كتێبخانه‌ی شاری سلێمانی ناسراوه‌، ئێستا یه‌كێك له‌ شاكاره‌كانی له‌ كیشوه‌ر ئه‌وروپا جێگیر كراوه‌.

هونه‌رمه‌ندی په‌یكه‌رساز زیره‌ك میره‌ ده‌ڵێت: بۆ من مایه‌ی خۆشحاڵییه‌ كه‌ پڕۆژه‌كه‌ی من له‌ناو 60 هونه‌رمه‌ندی په‌یكه‌رتاشی هۆڵه‌ندی به‌ یه‌كه‌م په‌سه‌ند ده‌كرا و توانیومه‌ ته‌عبیر له‌ كلتووری شارێكی هۆڵه‌ندی و ئه‌وروپی بكه‌م جیاوازتر له‌ تاكێكی هۆڵه‌ندی و ئه‌وروپی.

هونه‌رمه‌ند په‌یكه‌رتاش زیره‌ك میره‌ له‌ چاوپێكه‌وتنێكیدا تایبه‌تدا به‌ PUKmedia ی وت: له‌سه‌ر بانگهێشتنامه‌ی ئه‌كادیمیای فریزلاند ده‌بوو پڕۆژه‌یه‌ك بكرێت كه‌ هه‌موو چه‌مكه‌كانی هونه‌ری تێدا بێت. من له‌گه‌ڵ 60 هونه‌رمه‌ندی په‌یكه‌رتاشی هۆڵه‌ندی دا له‌و پڕۆژه‌یه‌دا به‌شدار بووم كه‌ خۆشبه‌ختانه‌ پڕۆژه‌كه‌ بۆ من ده‌رچوو، پڕۆژه‌كه‌ پڕۆژه‌یه‌كی بوو هه‌مه‌ لایه‌نه‌، كه‌ ده‌بوایه‌ هه‌موو چه‌مكه‌كان له‌خۆ بگرێت، ئه‌گه‌ر زیاده‌ڕۆیی نه‌بێت پڕۆژه‌كه‌ی من هه‌موو چه‌مكه‌كانی تێدا بوو و خۆشبه‌ختانه‌ په‌سه‌ند كرا.

سه‌باره‌ت به‌ پڕۆژه‌كه‌ وتیشی: ئه‌كادیمیا و شاره‌وانی شاری فریزلاند پێشنیاریان كرد كه‌ مینۆمێنتێك دروستبكرێت كه‌ هه‌موو چه‌مكه‌كانی تێیدا بێت و تایبه‌ت بێت به‌و شاره‌.

زیره‌ك میره‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه‌ ماوه‌ی پێنج مانگ سه‌رقاڵی دروستكردنی په‌یكه‌ر بووه‌ و به‌رزی په‌یكه‌ره‌كه‌ 2 مه‌تر و 80 سانتی مه‌تره‌.

وتیشی: شاری سنه‌یك شارێكی كلتووری و فه‌رهه‌نگییه‌ و ئه‌كادیمیای موزیك و سه‌ما و دانسی بالییه‌ تێدایه‌، پێم وابوو چونكه‌ شاری سنه‌یك شارێكی كلتوورییه‌ و ئه‌كادیمیای موزیكی لێیه‌، ده‌بێت داهێنانێك بكرێت كه‌ هه‌ست بكه‌ی شاره‌كه‌ پێویستی پێیه‌تی ، بۆیه‌ ژنم هه‌ڵبژارد له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ مێژووی ئه‌و شاره‌دا ڕۆڵی ژن زۆر گرنگه‌ و زه‌حمه‌تی كێشاوه‌ و چه‌ندین جار ژن ئه‌و شاره‌ی له‌ نه‌هامه‌تی ڕزگار كردووه‌. بیرم له‌وه‌ كردووه‌ هه‌موو هونه‌ره‌كان له‌ كارێكی شێوه‌كاری یان په‌یكه‌رتاشی كۆبكه‌مه‌وه‌ و توانیم ژن و موزیك و سه‌ما و هه‌موو هونه‌ره‌كان له‌و په‌یكه‌ره‌دا كۆبكه‌مه‌وه‌.

هونه‌رمه‌ند زیره‌ك میره‌ وتیشی: بۆ من زۆر خۆشبوو كه‌ له‌ناو 60 هونه‌رمه‌ند توانیم ته‌عبیر له‌ سمیبولی شارێكی هۆڵه‌ندی یان شارێكی ئه‌وروپی كه‌ پڕ كلتوور و پڕ فه‌رهه‌نگه‌ بكه‌م، ته‌عبیر له‌ فه‌رهه‌نگه‌كه‌یان بكه‌م جیاواز  له‌ كوڕێك یان كه‌سێك كه‌ خۆی له‌ناو ئه‌وشاره‌ یان ئه‌و نیشتمانه‌ له‌دایكبووه‌.

PUKmedia   باشیلا جه‌عفه‌ر   

 

3433.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket