riklam

وه‌فدێكی باڵای عیراق دێته‌ هه‌رێم

ئابوری 11:08 AM - 2019-09-17
.

.

نوێنه‌رانی كورد له‌ به‌غدا چاوه‌ڕوانده‌كه‌ن له‌چه‌ند رۆژی داهاتوودا عیراق و هه‌رێم پرسی نه‌وت و بودجه‌ یه‌كلا بكه‌نه‌وه‌.

وه‌فدێكی باڵای حكومه‌تی عیراق سه‌ردانی هه‌ولێر ده‌كات و له‌سه‌ر چه‌ند ته‌وه‌رێك له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گفتوگۆ ده‌كه‌ن.
بڕیاره‌ وه‌فدێكی باڵای حكومه‌تی عیراق له‌داهاتوودا سه‌ردانی هه‌ولێر بكات و له‌سه‌ر پرسی نه‌وت و كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێدراوه‌كانی دیكه‌ی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا گفتوگۆ بكه‌ن.

له‌و باره‌یه‌شه‌وه‌ د.میران محه‌مه‌د ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عیراق له‌ فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: بڕیاره‌ له‌دوای 15-10-2019 پرۆژه‌ یاسای بودجه‌ بۆ ساڵی داهاتوو بێته‌ په‌رله‌مان و پێش ئه‌و واده‌یه‌ش پێویسته‌ حكومه‌تی عیراق و هه‌رێم له‌باره‌ی نه‌وت و كێشه‌كانی دیكه‌وه‌ بگه‌نه‌ ئه‌نجامێك.

وتیشی: پێویسته‌ به‌هاتنی وه‌فدی باڵای حكومه‌تی عیراق بۆ هه‌ولێر ئه‌و كێشانه‌ یه‌كلاببنه‌وه‌، چونكه‌ ئه‌گه‌ر كێشه‌كان وه‌ك خۆیان بمێننه‌وه‌، تێپه‌ڕاندنی پرۆژه‌ یاسای بودجه‌ی ساڵی داهاتوو به‌ ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌وه‌ كه‌ له‌ئێستادا بۆ هه‌رێم دێت زۆر ئه‌سته‌م ده‌بێت و كێشه‌ی بۆ دروست ده‌بێت.


PUKmedia دیار ستار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket