riklam

سوریا.. رێگری له‌دابه‌زینی نرخی لیره‌ ده‌كرێت

ئابوری 09:21 AM - 2019-09-17
.

.

حكومه‌تی سوریا چه‌ند بڕیارێكی ده‌ركرد له‌پێناو رێگری كردن له‌ دابه‌زینی نرخی لیره‌ی وڵاته‌كه‌ی.

ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی سوریا دوێنێ دووشه‌ممه‌ 16-9-2019 له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆیدا چه‌ند بڕیارێكی بۆ رێگری كردن له‌ نرخی لیره‌ به‌رامبه‌ر دۆلاری ئه‌مریكی ده‌ركرد.

هه‌روه‌ها بڕیاریدا كه‌ چاودێری بازاڕ زیاتر بكرێت و رێگری بكرێت له‌به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی شتومه‌ك له‌و نرخه‌ی كه‌ حكومه‌ت دایناوه‌.

له‌ئێستادا نرخی یه‌ك دۆلاری ئه‌مریكی به‌رامبه‌ر 620 لیره‌ی سورییه‌، ئه‌مه‌ش له‌كاتێدایه‌ كه‌ هه‌فته‌ی پێشوو نرخی یه‌ك دۆلاری ئه‌مریكی 690 لیره‌ بووه‌، به‌ڵام به‌به‌راوورد به‌ساڵی 2011 پێش ئه‌وه‌ی به‌هاری عه‌ره‌بی ئه‌و وڵاته‌ بگرێته‌وه‌، نرخی لیره‌ زۆر دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌و له‌وكاته‌دا نرخی یه‌ك دۆلاری ئه‌مریكی ته‌نها 47 لیره‌ی سووری بووه‌.


PUKmedia سكای نیوز

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket