riklam

ئــەمڕۆ لــە مــێژوودا

جیهان 08:51 AM - 2019-09-17
.

.

17 ی سێبتەمبەر [ئەیلول]

رووداوەكان:

 

1171: میسر گەڕایەوە بۆ خەلافەتی عەباسی دوای مردنی دواهەمین خەلیفەی فاتمی (عازد لدین الله).

1939: هێزەكانی سۆڤیەتی خۆرهەڵاتی پۆڵەندەیان داگیركرد و دەستیان گرت بەسەر ئەوەی كە ئەڵمانەكان دەستبەرداری بووبوون لە زەویەكانی پۆڵەندە لە میانی جەنگی دووەمی جیهانی.

1948: رێكخراوی (شتیرن) كۆنت (فولك برنادوت)ی تیرۆركرد كە لە نەتەوە یەكگرتووەكانەوە دانرابوو بۆ هەماهەنگی نێوان عەرەب و جولەكە لە فەلەستین.

1956: بۆ یەكەم جا لە شاری سلێمانی یانەی وەرزش بۆ وەرزشەوانانی شار دامەزرا.

1960: تیرۆركردنی سەركردە و پێشەوا و دامەزرێنەری كۆماری ئەفریقیا (پاتریس لۆمۆمیا) لە ولایەتی دالاس.

1961: لەسێدارەدانی سەرەك وەزیرانی پێشووی توركیا (عەدنان مندریس).

1967: كەرتبوونی پارتی كۆمۆنیستی عێراق كە ترسناكترین كەرتبوون بوو لە مێژووی پارتەكەدا بە سەركردایەتی (عەزیز حاج) كە دوایی بووە راوێژكاری سەدام حسێن و نوێنەری لە وڵاتە جیاجیاكانی جیهان.

1970: كوشتاری فەلەستینیەكان لە لایەن شا حوسێنی مەلیكی ئەردەنەوە.

1978: مۆركردنی رێكەوتننامەی كامب دیڤد لە نێوان میسر و ئیسرائیل.

1980: سەدام حسێن لە وتەیەكیدا لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی نیشتمانی عێراق رێكەوتننامەی جەزائیری هەڵوەشاندەوە و رای گەیاند لە ئاكامی شەڕی لەگەڵ كوردەكان زیاد لە 16 هەزار سەرباز كوژراوە.

1988: یاری ئۆڵۆمپیات لە شاری (سیئۆل)ی پیاتەختی  كۆریای باشوور بەردەوام بوو تا 2/10ی هەمان ساڵ.

1991: دوورگەی مارشاڵ سەرەبەخۆیی بەدەستهێنا لە لایەن ئەمریكاوە.

1991: كۆریای باكوور و كۆریای باشوور و ئیستونیا و لاتیفیا و لیتوانیا و دورگەكانی مارشاڵ و ویلایەتەكانی میكرۆنیسیای یەكگرتوو چوونە ناو نەتەوە یەكگرتووەكان.

1992: سكرتێری پارتی دیموكراتی كوردستانی رۆژهەڵاتی كوردستان (د. سادق شەرەفكەندی) لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا تیرۆركرا.

1997: تیاچونی 11 دیبلۆماتی بیانی لە بۆسنە و هەرسك كە لە نێوانیاندا نێردراوی نێودەوڵەتی (جبرو فانجر) بوو، بەهۆی تێكشكانی فڕۆكەكەیان لە نزیك سەراییڤۆ.

1998: مۆركردنی رێكەوتننامەی ئاشتبوونەوەی (واشنتۆن) لە نێوان پارتی و یەكیەتی لە لایەن بەڕێزان مام جەلال و كاك مەسعود و ناوبژیوانی ئەمریكا لە رێگەی وەزیری دەرەوەی ئەمریكا خاتوو (مادلین ئۆلبرایت)، بارودۆخەكە لە شەڕ و پێكدادانەوە گوازرایەوە بۆ نە شەڕ و نە ئاشتی.

2000: سەرۆكی پیرۆ (ئەلبێرتۆ فۆجیمۆری) داوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی دەكات، پاشان بڕیار دەدات واز لە دەسەڵات بهێنێت و دواتر پاشگەز دەبێـتەوە.

2008: تیاچوونی 16 هاوڵاتی یەمەنی لە هێرشێكی ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژكراو بۆ سەر باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە سەنعای پایتەخت.

2010: ئیسرائیل (ئیاد شلبایە)ی تیرۆركرد كە یەكێك بوو لە سەركردەكانی كەتیبەكانی عیزەدین قەسام لە ماڵی خۆیان لە چادرگەی (نور شەمس) لە (توڵكەرەم).

 

لەدایكبوون:

 

1677: ستیڤن هایلز، فیزیۆلۆجی و زانای كیمیای ئینگلیزی.

1826: برنارد ریمان، زانای بیركاری ئەڵمانی.

1869: كریستیان لویس لانج، سیاسەتمەداری نەرویجی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی ساڵی 1921ز.

1917: محمد خەلیل حەسری، قورئان خوێنی میسری.

1918: حاییم هرتسوغ، سەرۆكی ئیسرائیل.

1922: ئوگوستینو نیتو، سەرۆكی ئەنگۆلا.

1923: هانك ویلیامز، گۆرانیبێژی ئەمریكی.

1929: نادیە السبع، ژنە ئەكتەری میسری.

1945: فل جاكسۆن، یاریزان و راهێنەری تۆپی باسكەی ئەمریكی.

1950: ناریندرا مودی، سیاسەتمەدار و سەرەك وەزیرانی هیند.

1960: عەبلە كامل، ژنە ئەكتەری میسری.

1963: رامی سعری، شاعیر و وەرگێڕ و رەخنەگری ئەدەبی ئیسرائیلی.

1965: یوجی ناكا، دیزاینەری یاری ڤیدۆیی یابانی.

1968: ئەنستزیا، ژنە گۆرانیبێژی ئەمریكی.

1970: سیدو تراوری، یاریزانی تۆپی پێی بوركینیایی.

1977: سیمونی بیروتا، یاریزانی تۆپی پێی ئیتالی.

1981: باكاری كونی، یاریزانی تۆپی پێی ئیفواری.

1983: هودا سەڵاح، ژنە ئەكتەری تونسی و دانیشتووی ئیمارات.

1987: پول هونتینگتون، یاریزانی تۆپی پێی ئینگلیزی.

 

وەفات:

 

1574: بیدرو مینیندیز دی ئەفیلس ، دۆزەرەوە و دەریاوانی ئیسپانی.

1836: ئەنتوان لوران دو جوسیو، زانای فەرەنسی لە رووەكزانیدا.

1948: كۆنت  فولك برنادوت، دیبلۆماتی سویدی.

1960: پاتریس لۆمۆمیا، دامەرێنەری كۆماری ئەفریقیا لە ویلایەتی دالاس.

1961: عەدنان مەندەریس، سەرەك وەزیرانی توركیا.

1961: داج همرسۆلد، سكرتێری نەتەوە یەكگرتووەكان بە رووداوی كەوتنە خوارەوەی فڕۆكە.

1992: عائیشە ئیبراهیم، ژنە ئەكتەری كوێتی.

1992: هریفیلتو ماتینس، ئاوازدانەری بەڕازیلی.

1994: كارل بوبر، فەیلەسوفی ئینگلیزی.

1994: لێنێـت میجەرسۆن، ئەو خاتوونەی پێش مردنی نیوەی سەروەتەكەی بەخشی بە خەڵكی هەڵەبجە و سلێمانی.

1996: سبیرو ئەگنیو، سیاسەتمەداری ئەمریكی.

2006: جاسم حەمەد سەقەر، ئابوریناس و سیاسەتمەداری كوێـتی.

2010: ئیاد شلبایە، یەكێك لە سەركردەكانی كەتیبەكانی عیزەدین قەسام لە فەلەستین.

 

جەژن و بۆنەكان:

 

جەژنی پاڵەوانان لە ئەنگۆلا.

رۆژی دەستوور لە ویلایەتە یەكگرتووەكان.

 

PUKmedia ئا/ حسێن هەڵەبجەیی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket