riklam

پۆلیسی سلێمانی باندێكی دزینی ئاسەوار دەستگیر دەكات

شوێنەوار‌‌ 07:11 PM - 2019-09-16
.

.

پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ رایگەیاند باندێكی‌ دزینی‌ ئاسەواریان لەشوێنی‌ ئەنجامدانی‌ كارەكەیان دەستگیركردوەو روبەڕووی یاسا كراونەتەوە. 

ئەمڕۆ 16ی ئەیلولی 2019، نەقیب سەركەوت ئەحمەد بەڕێوەبەری‌ بەشی‌ راگەیاندن‌و پەیوەندییەكانی‌ بەڕێوەبەرایەتی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ لەكۆنگرەیەكی‌ رۆژنامەوانیدا دەستگیركردنی‌ باندێكی‌ دزینی‌ ئاسەوارو ژمارەیەك تۆمەتباری‌ دیكەی‌ ڕاگەیاند.

نەقیب سەركەوت رایگەیاند: تۆمەتبارێك كە دانیشتوی‌ شاری‌ سلێمانییە چەند گرتە ڤیدیۆییەكی‌ بۆ كەسێكی‌ بەڕەگەز ئێرانیی‌ ناردوە كە شوێنەوارێك لەشاری‌ سلێمانی‌ هەیە تا ئەو كەسە بێت ‌و سەیری‌ بكات بۆ ئەوەی‌ ئاسەوارەكانی‌ دەربهێنن‌و بیبەن، دواتر كەسە ئێرانییەكە كە شارەزایە لەدەرهێنانی‌ ئاسەوارو شوێن ناسیدا سێ تۆمەتباری‌ تری‌ بەكرێ گرتووە تا هاوكاریی بكەن لەدەرهێنان‌و بردنی‌ ئاسەوارەكان.

دەشڵێت:لەشوێنی‌ ئەنجامدانی‌ كارەكەیان سەرجەم تۆمەتبارەكان لەلایەن هێزەكانی‌ پۆلیسەوە دەستگیركراون‌و لەئێستادا بەبڕیاری‌ دادوەرو بەپێی‌ ماددەی‌ 63 لەیاسای‌ شوێنەوار بەندن.

PUKmedia 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket