riklam

پۆمپیۆ: له‌گه‌ڵ عیراق رووبه‌ڕووی تیرۆر ده‌بینه‌وه‌

جیهان 06:35 PM - 2019-09-16
.

.

له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی نێوان عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق و مایك پامپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ته‌ئكید له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌ردوو وڵات كرایه‌وه‌ له‌ رووبه‌ڕووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی تیرۆرو هاوكاریكردنی یه‌كتری له‌ گۆڕینه‌وه‌ی زانیاری و پاراستنی ئاسایش له‌ ناوچه‌كه‌دا.

نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، مایك پامپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ئه‌نجامداوه‌و، تێیدا گفتوگۆیان له‌سه‌ر پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات كردووه‌، هه‌روه‌ها هه‌ردوولا ته‌ئكیدیان له‌ هه‌ماهه‌نگی و هاوكاریكردنی یه‌كتركردوه‌ته‌وه‌ له‌ گۆڕینه‌وه‌ی زانیاری، پاراستنی ئاسایشی ناوچه‌كه‌ .

هه‌رله‌و به‌یاننامه‌یه‌دا ئه‌وه‌ ئاشكراكراوه‌، كه‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ته‌ئكیدی له‌وه‌كردووه‌ته‌وه‌، كه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه‌ به‌ به‌كارهێنانی خاكی عیراق ناده‌ن بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر وڵاتان.

PUKmedia نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket