riklam

وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ 60 هه‌زار په‌نجه‌ ماسی ده‌خاته‌ به‌نداوی سماقوڵییه‌وه‌

ئابوری 05:49 PM - 2019-09-16
.

.

وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ 60 هه‌زار په‌نجه‌ ماسی ده‌خاته‌ ناو به‌نداوی سماقوڵییه‌وه‌، وه‌زیری كشتوكاڵیش رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌رهه‌می ناوخۆی ماسی له‌ 40% ی پێویستی ناوخۆ دابین ده‌كات .

بێگه‌رد دڵشاد تاڵه‌بانی، وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌نووسیدا رایگه‌یاند: وه‌كو وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ 60 هه‌زار په‌نجه‌ ماسیمان كردۆته‌ ناو به‌نداوی سماقوڵییه‌وه‌، كارمه‌نده‌كانمان سه‌ره‌ڕای بونی قه‌یرانی ئابوری، به‌رده‌وامیان به‌ په‌ره‌پێدانی به‌رهه‌می ناوخۆ داوه‌و رۆڵێكی كاریگه‌ریان بینیوه‌.

 وتیشی: وه‌ك وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ پلانی درێژخایه‌ن و و پڕۆژه‌ی ستراتیجیمان ده‌بێت بۆ گرنگی پێدان و پێشخستنی كه‌رتی كشتوكاڵ له‌ هه‌رێمی كوردستان و كردنی به‌سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگی داهات بۆ وڵات.

 PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket