riklam

كیم جۆنگ ئون بانگهێشتی تره‌مپ ده‌كات

جیهان 04:15 PM - 2019-09-16
.

.

كیم جۆنگ  ئون  سه‌رۆكی كۆریای باكور بانگهێشتی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ردانی كۆریای باكور بكات، به‌ڵام تا ئێستا تره‌مپ به‌ره‌سمی وه‌ڵامی بانگهێشته‌كه‌ی كیمی نه‌داوه‌ته‌وه‌.

رۆژنامه‌ی "زه‌ سێنتڕاڵ تایمز"ی كۆریای باشور بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، مانگی ئاب كیم جۆنگ ئون سه‌رۆكی كۆریای باكور نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا كردووه‌و تێیدا داوای له‌ تره‌مپ كردووه‌ بۆ ئه‌نجامدانی سێیه‌مین لوتكه‌ی نێوانیان، سه‌ردانی پیۆنگ یانگ بكات، به‌ڵام تا ئێستا دۆناڵد تره‌مپ به‌ ره‌سمی وه‌ڵامی پێشنیاره‌كه‌ی كیمی نه‌داوه‌ته‌وه‌.

رۆژی پێنج شه‌ممه‌ دۆناڵد تره‌مپ ئاماده‌یی ده‌ربڕی بۆ ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ كیم جۆنگ  ئون سه‌رۆكی كۆریای باكور.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket