riklam

ئەڵمانیا.. قەدەغە دەخرێتە سەر پەیڕەوانی نازییەکان

جیهان 02:28 PM - 2019-09-16
.

.

ئەگەرچی وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا"گروپی"جەنگاوەرانی18"بەرێکخراوێکی مەترسیداری نازیە تازەکان دەزانن کەلەدژی کۆچبەران کاردەکەن وهەڵگری پەیامی ڕقوکینەن و دژایەتی دیموکراسیەت دەکەن.بەڵام تا ئێستا وەزارەتی ناوخۆ قەدەغەی ڕاستەوخۆی نەخستونەتە سەریان. بەڵام لەدوای  تیرۆرکردنی"ڤالتەرلوبکە"ی پارێزگاری کاسڵ  لەحوزەیرانی ڕابردودا  فشارەکان زۆر بووەو ئێستا فشارێکی زۆر خراوەتە سەر وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیاو خودی هۆرست زیهۆفەری وەزیری ناوخۆ تابڕیاری یەکلاکەرەوە بدات و ئەو ڕێکخراوە ڕاستڕەوە توندڕەوە کەسێبەرو پاشماوەی گروپی"خوێن و شەرەف"ن ولە2000 وە قەدەغەکراون سنوریان بۆدابنرێت و بەپێی دەستور قەدەغەبکرێن.

لەتازەترین هەوڵیشدا هەر سێ وەزیری ناوخۆی هەرێمەکانی "نیدەرزاکسن و تۆرینگن و هیسن" جارێکی تر داوا دەکەن وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیای فیدرال قەدەغە بخاتە سەر گروپی "Combat 18" ی توندڕەوی ڕاستڕەو لەمبارەیەوە فشارێکی زۆریان خۆستۆتە سەر خودی وەزیری ناوخۆو داوای گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست دەکەن.

لەلایەکی ترەوە تا ئێستا لێکۆڵینەوەکان بەردەوامەو بەدواداچوون بۆ تیرۆرکردنی ڤاڵتەر لوبکەی پارێزگاری کاسڵ دەکەن تابزانن"ستیڤان.ئەی"بکوژی"لوبکە"چ پەیوەندیەکی بەو ڕێکخراوە توندڕەوەوە هەیە.

PUKmedia شیهاب عوسمان- ئەڵمانیا
س: کەناڵی ARD



ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket